پارتی میكانیزمێك پێشنیاردەكات بۆ ناونانی پۆستەكانی حكومەت و یەكلایكردنەوەی دۆسیەی سەرۆكایەتی كۆمار

سیاسی
  • 5-07-2022, 18:42
  • +A -A

    بەغداد - INA
    پارتی دیموكراتی كوردستان ئەمڕۆ سێشەممە، تەئكیدی لە بوونی پێشنیارێكی بۆ جێبەجێكردنی میكانیزمی شیاوی هەڵبژاردن كردەوە لەناو پێكهاتەكان دوای پشووی جەژن بۆ چارەسەركردنی خاڵە ناكۆكەكان و یەكلاییكردنەوەی پۆستەكانی حكومەت كە سەرۆك كۆماریش دەگرێتەوە، ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد: نزیكترین سیناریۆ دەخاتەڕوو ئەگەر پارتەكەی لەگەڵ یەكێتی نیشتمانی نەگەنە رێككەوتن بۆ دیاریكردنی كەسایەتیەكی قایلكەر بۆ ئەو پۆستە.
    شەریف سلێمان پەرلەمانتاری فراكسیۆنی پارتی بەئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاند: دیالۆگ لە نێوان هەردوو پارتی دیموكرات و یەكێتی نیشتمانی بەردەوامە و تا ئێستا هیچ چارەسەرێكی كۆتایی لەسەر كێشە هەڵپەسێردراوەكان نەكراوە، بەتایبەتی هەڵبژاردنی سەرۆك كۆمار.
    وتیشی: پێكهاتەی كوردی قۆرغكراوی تایبەتی هیچ كام لەحزبەكانی ئێستا نییەو لەغیابی چارەسەرێكی نێوان هەردوو حیزب لەسەر دۆسیەی سەرۆكایەتی كۆمار بەپێكهاتەی تەوافوقی و نوێنەرانیان لەپەرلەمان چارەسەر دەكرێت بۆ ناونانی پۆست و باقی پۆستەكان.
    رونیشیكردەوە: میكانیزمێكی نوێ وەك پێشنیارێك دادەنرێت بۆ دوای جەژنی قوربان، بە پشتبەستن بە ئیستحقاقی هەڵبژاردن، بۆ ئەوەی مافی هەموو پێكهاتەكانی بدرێت، بەڵام بە لەبەرچاوگرتنی ئیستحقاقی هەڵبژاردنی هەر لایەنێكی براوە لە هەڵبژاردنەكاندا لە ڕەچاوكردنی وەرگرتنی پۆست.
    راشیگەیاند: پارتی دیموكراتی پابەندە بە ئامادەبونی دانیشتنەكانی پەرلەمان، وتیشی: ئێمە پابەندین بە دەستوور و پرۆسەی سیاسی و پەیوەندی لەگەڵ هەموو لایەنەكاندا بۆ ئەوەی بەرەو پێشەوە بڕۆین.