ئەنبار وادەی پێدانی شایستەی بە بازاڕكردنی گەنم دیاریدەكات

ناوخۆ
  • 5-07-2022, 16:44
  • +A -A

    ئەنبار - INA - ئەحمەد دلێمی
    كۆمپانیای بازرگانی گشتی دانەوێڵەی سەربە وەزارەتی بازرگانی ئەمڕۆ سێشەممە، وادەی پێدانی شایستەی بە بازاڕكردن و رادەستكردنی گەنم لەپارێزگای ئەنبار دیاریكرد.
    حازم ئەسوەد كوردی بەڕێوەبەری لقی ئەنباری كۆمپانیاكە بەئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاند: كۆی ئەو بڕە گەنمەی كە تا ئێستا بە بازاڕكراوە گەیشتووەتە 128 هەزار و 500 تۆن، هاوكات كۆی ئەو بڕە پارەیەی بەسەر جوتیاراندا دابەشكراوە 73 ملیار دینارە.
    رونیشیكردەوە: ئەو بڕەی كە ماوە ئەم هەفتەیە دابەشدەكرێن، وتیشی: هەموو ئەوانەی گەنمیان رادەستكردووە بەبێ‌ هیچ دواكەوتنێك شایستەكانیان وەردەگرن.