بەغداد - INA
دەستەی گشتی گومرگ ئەمڕۆ سێشەممە، رایگەیاند: دەست دەكات بە یەكخستنی ڕێوشوێنی گومرگی لە بەندەری ئومقەسر و كردنی بە ناوەندێكی گومرگی یەكگرتوو لەژێر ناوی گۆڕەپانی پێشوازی گەورە.
دەستەكە لە بەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە، دەڵێت: ئەمڕۆ كۆبونەوەیەك لەبارەگای دەستەكە بە سەرۆكایەتی بەڕێوەبەری گشتی شاكر مەحمود زوبەیدی لەگەڵ بەڕێوەبەرانی بەشەكانی بارەگاكە و بەڕێوەبەرانی ناوچە گومرگییەكان بەڕێوەچوو، كە ئاڕاستەی پێكهێنانی لیژنەیەكی تایبەتمەندی كرد بۆ جێبەجێكردنی بڕیاری ژمارە 90ی ئەنجومەنی وەزیران بۆ ساڵی 2020 و پەسەندكردنی لەلایەن وەزیری داراییەوە.
ئاشكراشیكرد: دوای یەكخستنی چوار ناوەندی گومرگی بیرۆكراسی لە كاركردن ناهێڵێت و دەیكات بە یەك ناوەندی گومرگی بەناوی (گۆڕەپانی بەخێرهاتنی گەورە) و ئەمەش كاردانەوەی ئەرێنی دەبێت لەسەر ژێرخانی ئابووری و یەكخستنی ڕێكارە ئەلیكترۆنییەكان لەگەڵ وەزارەتی گواستنەوە / كۆمپانیای بەندەری عێراق.