بەغداد/ INA
ئەمڕۆ سێشەممە، وەزارەتی ناوخۆ ڕایگەیاند، ڕەزامەندی وەرگرتووە بۆ پڕکردنەوەی ئەو کورتهێنانەی کە بۆ مووچەی کارمەندانی بارەگای وەزارەت درووستبوە .
وه‌زاره‌ته‌كه له بەیاننامەیەکدا كه گه‌یشتووه‌ته ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی (INA)، رایگه‌یاند، "به هه‌وڵی "عوسمان ئه‌لغا‌نمی" وه‌زیری ناوخۆ، بە وه‌رگرتنی ره‌زامه‌ندی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران کورتھێانەکە پڕكرایەوە بۆ مووچەی ئەو ئەفسەر و فەرمانبەر و کارمەندانەی کە لە وەزارەتی ناوخۆ دروستبوبو .
وەزیری ناوخۆ بڕیاڕی پێویستی گەڕاندنەوەی ئەو بڕە پارەیەیدا کە لە مووچەی مانگی حوزەیرانی رابردوو لێبڕاوە لە ماوەی دوو رۆژی داهاتوودا .
لای خۆیەوە بەڕێوەبەرایەتی كاروباری كارگێڕی و دارایی دەستی بە ڕێكارە پێویستەكان كردووە بۆ گەڕانەوەی ئەو بڕە پارانەی ڕاگیراون، هەروەها خشتەی كاتی بۆ ئەم كارە داناوە بە پێی ڕێنمایی وەزیری ناوخۆ.