بەغداد/ INA- مەحەمەد تاڵبی
ئەمڕۆ سێ شەممە"ریاز عەبدولئەمیر" بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی بە ئاژانسی ھەواڵی عێراقی (INA)ی راگەیاند، "بەرزبوونەوەی بەرچاو لە ژمارەی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا ھەیە،و وەرگرتنی نەخۆش لە نەخۆشخانەکان کەمترە بە بەراورد بە شەپۆلی چوارەم و سێیەم، " ھەروەھا ئاماژە بەوە دەکات کە "تووشبوونەکان سووکن و ژمارەی مردنەکان کەمن.
"ریاز"راشیگەیاند کە ، پێویست ناكات بڕیارێك دەربكرێت هاتوچۆی هاوڵاتیان سنووردار بكات و كاریگەری لەسەر بژێوی ژیانیان هەبێت، ئێمەش بە ڕێكارەكانی هۆشیاری خۆپارێزی كەسی ڕازین كە جەخت لەسەر پابەندبوون بە بەستنی ماسک لە کاتی گردبوونەوە و بەریەک کەوتنی زۆر نەبێت.
ھەروەک ئەو بەرێوەبەرە وتی ، "نزیكبوونەوەی زۆربەی ئەو وڵاتانەی كە تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا تیایدا بەرزبووەتەوە، هیچ رێكارێكیان دەرنەكردووە كە هاتوچۆ و ئازادی هاووڵاتیان سنووردار بكات، چونكە كاریگەری زۆریان لەسەر ئاستی ئابووری وڵاتان و بژێوی هاووڵاتییان هەبووە.
وتیشی"ڕەنگە ڕێژەی تووشبوون بەرزبێتەوە یان لە هەمان ئاستدا بمێنێتەوە، بەڵام ئێستا لە بەرزترین ڕێژەی خۆیدا، تووشبوونە پۆزەتیڤەکان لە پشکنینەکان گەیشتۆتە 30%"، جەختی لەوەشکردەوە کە "لەڕێگەی داتاکانەوە حاڵەتەکان سووکن.
ڕوونیشی كردەوە كە "ناتوانرێت ڤاكسینەكە بە ناچاری بسەپێندرێت، بەو پێیەی هەموو ڤاكسینەكان ئازادی ئیختیارین، ئەمەش لە زۆربەی وڵاتانی جیهاندا هەیە كە ئازادی بە هاووڵاتییانی خۆیان دەدەن بۆ وەرگرتنی ڤاكسینەكە"، ئاماژەی بەوەشدا كە "ڤاكسینەكان بە چوونە ناو نەخۆشخانەكان كاریگەری خۆیان سەلماندووە ، وەک زۆربەی ئەوانەی لە نەخۆشخانەکان وەرگیراون نزیکەی زیاتر لە 95% کوتانیان بۆ نەکراوە، ژمارەی کوتان بە ڤاکسین گەیشتینە نزیکەی 11 ملیۆن کەس، کە لانیکەم یەکەم ژەمی کوتانیان بۆ کراوە.
ئاشکراشیکرد کە "ڤاکسینەکان سەلامەتن و کاریگەرن، ھاووڵاتیان ئازادن لە هەڵبژاردنی ڤاکسین.
ھەروەک ڕوونیشیکردەوە" حاڵەتەکان سووکن، بەڵام سەختەکان لە نەخۆشخانە خەوێندراون، کە ڕێژەکە کەمترە، ئەمەش بەندە بە بەرگری لەشی کەسەکە و ئەو نەخۆشییە درێژخایەنانەی کە هەڵیدەگرێت، ئایا ئەو دەیزانێت یان نایزانێت، و ئەم شتانە لەلایەن کەسێکەوە گەرەنتی ناکرێت.
جەختیشیكردەوە: "هیچ پاساوێك نییە بۆ خۆبەدوورگرتن لە وەرگرتنی ڤاكسینەكە، چونكە رێكارێكی خۆپارێزییە كە زیان بە تەندروستی ناگەیەنێت و بەشێوەیەكی زانستی كاریگەرییەكەی سەلماندووە ھەروەک وەرگرتنی ئەو ڤاكسینە لە ناوەندە تەندروستییەكاندا بەردەستە.