بەغداد/INA
ئەمڕۆ سێ شەممە "عەلی عەللاوی " وەزیری دارایی پشتیوانی بۆ بەهێزکردنی بەرنامە هاوبەشەکانی گەشەپێدانی نێوان عێراق و لوبنان دووپاتکردەوە، هاوکات "وەلید فەیاز" وەزیری وزە و ئاوی لوبنان ئاماژەی بە قووڵایی پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان هەردوو وڵات کرد.
نوسینگەی راگەیاندنی وەزارەتی دارایی لە بەیاننامەیەکدا كە گەیشتووەتە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ڕایگەیاندووە"ئەمڕۆ "عەلی عەبدولئەمیر عەللاوی" وەزیری دارایی لە دیوانی وەزارەت پێشوازیی كرد لە "وەلید فەیاز " وەزیری وزە و ئاوی لوبنان کە "عەلی ئەدیب ئەلحبحاب" باڵیۆزی لوبنان لە بەغدا، یاوەری بوو .
بەیاننامەکە ئاماژەی بەوەشداوە کە "هەردوولا باسیان لە میکانیزمەکانی پەرەپێدانی بوارەکانی کاری هاوبەش لە نێوان هەردوو وڵات کرد ، و ڕێگاکانی بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی هاوکاری بۆ خزمەتکردنی بەرژەوەندییەکانی هەردوو گەل کرد باسی لێوە کرا .
ھەروەک عەللاوی جەختی كردەوە، کە "حكوومەتی عێراق پشتیوانی گەل و دەوڵەتی لوبنانە و خواستی حكوومەتی عێراقی نیشاندا بۆ بەهێزكردنی بەرنامەكانی شەراكەت و پەرەپێدانی كەرتی ئابووری جۆراوجۆر لە نێوان ھەردوو وڵات .
لەبەرامبەردا " وەزیری وزەی لوبنان، باسی لە بەها و "رۆڵی پشتیوانی عێراق بۆ لوبنان کرد ، بەتایبەتی لە ژێر رۆشنایی ئەو بارودۆخ و تەحەددایانەی كە لوبنان لە ئێستادا پێیدا تێدەپەڕێت ، ھەروەھا خواستی پەیوەندییە دووقۆڵییەكانی نێوان هەردوو وڵات و هەوڵەكانی وڵاتەكەی كرد بۆ فراوانکردنی چوارچێوەی هاوکاری و وەبەرهێنان لە کەرتەکانی پەیوەندیدار بە باشترکردنی واقیعی ئابووری لە خزمەت ھەر دوو وڵاتدا.