بەغداد/ INA
ئەمڕۆ سێ شەممە , بانکی ئەلڕەشید بەردەوامی پێدانی پێشینەکانی بۆ فەرمانبەران و گرێبەستەکان و کارمەندانی هێزە ئەمنییەکانی ڕاگەیاند.
راگەیاندنی بانكەكە لە بەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) كەوتووە رایانگەیاندووە" کە پێدانی پێشینەكانی دەوڵەتی بۆ فەرمانبەرانی گرێبەست و كارمەندانی وەزارەتی بەرگری و ناوخۆ خراوەتە بواری جێبەجێكردنەوە، کە كە بڕی 10 ملیۆن دینارە و بڕی (5)ملیۆن دیناریش بۆ کارمەندان و فەرمانبەرانی گرێبەستە .
بانکەکە داواش لە هەموو ئەو سودمەندانە دەکات کە نامەی کورتیان پێدەگات سەردانی لقەکانی بانکی یان شوێنەکانی پارەدانی ئەلیکترۆنی بکە بۆ وەرگرتنی.
بەیاننامەکە روونیشیکردۆتەوە کە پێشینەكان لەرێگای کارتی ئەلیكترۆنی (نەخیل) پێشكەش دەكرێت، و هیچ لایەنێک لە نێوان بانك و كڕیاردا نی یە.