بەغدا/INA
ئەمڕۆ سێشەممە، دەستەی دەستپاکی فیدراڵ دەستگیرکردنی شەش کەسی ڕاگەیاند کە تۆمەتبارن بە دەستدرێژیکردنە سەر خانووبەرەی دەوڵەت لە پارێزگای نەینەوا.
بەشی لێكۆڵینەوەكانی دەستەکە لە راگەیەندراوێكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)كەوتووە، ئاماژەی بەوەكردووە، بەشی لێكۆڵینەوەی نەینەوای دەستەکە ، توانیویانە (41) دۆنم زەوی کشتوکاڵی سەر بە دەوڵەت بگەرێنەوە کە لەلایەن بەرێوەبەری پرۆژەی خێزانی پێشەسازی و دوو کەسی تر دەستیان بەسەردا گیرابوو.
ھەروەھا لە راگەیەندراوەکەدا ھاتوە کە "تۆمەتبارەکان زەوییە پێشێلکراوەکانیان دابەشکردوە بۆ (290) پارچە و بە هاوڵاتیان فرۆشتون بە بڕی (6,960,000,000) دینار.
ھەروەک لە راگەیەندراوەکەدا ھاتوە" دەستەکە ، بەڕێوەبەری کۆمەڵەی نیشتەجێکردن و بەڕێوەبەرایەتی کشتوکاڵی نەینەوا و دوو ئەندامی دەستگیرکردووە، بەتۆمەتی دەستبەسەرداگرتنی (12) دۆنم زەوی کە لەلایەن وەزارەتی داراییەوە خاوەندارێتی دەکرێت"
ھەروک ئاماژەی بەوەشکردووە، "تۆمەتبارەکان زەویەکانیان بۆ (125) پارچە زەوی دابەشکردوە کە بە پێشێلکردنی یاسا و بەبێ وەرگرتنی ڕەزامەندی بنەڕەتی بە ( 1,791,017,000) دینار فرۆشراون.
لە ئۆپەراسیۆنێکی تری جیای دەستەکەدا دەستیان بەسەر سێ ئامێردا گرت لە بانکی کشتوکاڵی - لقی نەینەوا کە لەلایەن دوو تۆمەتبارەوە بەکارھێنرابون بۆ بەرژەوەندی ئەوان و وەرگرتنی بڕە پارەیەک .
دۆسیەکان پێشکەش بە دادوەری دادگای لێکۆڵینەوەی نەینەوا تایبەتمەند لە پرسەکانی دەستپاکی کراوەن ، بەپێی بڕگەکانی مادەی (٣٤٠) لە یاسای سزادان دەستگیرکراون.
شایانی باسە دەستەی دەستپاکی ئەمساڵ دەستگیرکردنی (٦٧) تۆمەتباری لە ژمارەیەک کۆمەڵەی نیشتەجێبوون لە نەینەوا ڕاگەیاند. چونكه نزیكهی (2000) دۆنم زهوی سهر به دهوڵهتیان فرۆشتبوو كه بههای ئهو زهویانه بە زیاتر له 100 ملیار دینار مهزهنده دهكرێت.