یانەی پاریس سانجێرمان ماڵئاوایی لە راھێنەرەکەی کرد

وەرزش
  • 5-07-2022, 14:22
  • +A -A

    بەدواداچون- INA

    بە گوێرەی راگەیێندراوێکی یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسی بە فەرمی رۆیشتنی "ماوریسیۆ پۆچیتینۆی " راهێنەری ئەرجەنتینی پشستراستکردەوە .
     یانەی "پاریس سانجێرمان" لە راگەیندراوێکدا دەڵێت: پاریس سانجێرمان کۆتایی بە مانەوەی "ماوریسیۆ پۆچیتینۆ" پێهێناوە وەک راھێنەری یانەکە ، ھەروەھا یانەکە سوپاسی "ماوریسیۆ پۆچیتینۆ " و ستافەکەی کرد بۆ کارەکانیان و هیوای سەرکەوتنیان بۆ خواست لەئەرکی داهاتوویدا .
     ھاوکات پێشبینی دەکرێت لە کاتێکی تردا یانەی" پاریس سانجێرمان" " کریستۆف گالتیەی" ڕاهێنەری پێشووی لیل و نیس دەستنیشان بکات بۆ ئەوەی ئەرکی راھێنەری یانەکە بگرێتە ئەستۆ، و شوێنی ماوریسیۆی ئەرجەنتینی بگرێتەوە .
     
     سەرچاوە: ئاژانسی ھەواڵی فەرەنسی