بەغداد/ INA - مەحەمەد تاڵبی
ئەمرۆ سێ شەممە ، بەشی شوێن ھەڵگری بەڵگەی تاوانەکانی پزیشکی دادوەری، لە وەزارەتی ناوخۆ ، کەمبوونەوەی ڕێژەی تاوانەکانی لە سەرتاسەری وڵاتدا بە بەراورد بە ساڵانی ڕابردوو ڕاگەیاند، هاوکات شێوازەکانی دیاریکردنی تاوانەکانی روونکردەوە .
عەقید "عەدنان فەخری نوری " بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتییەكە،بە ئاژانسی عێراقی (INA)ی راگەیاند"ئاستی تاوان لە وڵاتدا بە بەراورد بە ساڵانی رابردوو كەمیكردووە، هەروەها جیاوازی لە رێژەكەدا هەیە بەپێی بارودۆخەكان، کە بەرەو کەم بونەوە دەروات.
ئاماژهی بهوهشكرد، ماده هۆشبهرهكان له رێژهی بهرزی تاوانهكاندان ، ئهمه جگه لهوهی كه بۆته كاریگهری بهربڵاو لهسهر كۆمهڵگا و ئهمهش ناتوانرێت نكۆڵی لێ بكرێت.
ھەروەک ئاماژەی بەوەشکردووە، "دۆزینەوەی تاوانەکە بە هەوڵی هاوبەش و هاوکاری هاوڵاتیان لە خزمەتگوزارییە ئەمنییەکانەوە ئەنجام دەدرێت.
وتیشی"دەستگیرکردنی تاوانباران لە کاتی دۆزینەوەی تاوانەکەدا ئەنجام دەدرێت.