هەولێر _INA
ئه‌مڕۆ دووشەممە نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له سيناتۆرى ناودارى ئه‌مه‌ريكى لينزى گراهام و شاندێكى ياوه‌رى كرد كه له خاتوو ئالينا ڕۆمانۆوسكى باڵيۆزى ئه‌مه‌ريكا له عيراق و جه‌نه‌رال جۆن برێنان فه‌رمانده‌ى هێزى هاوپه‌يمانيى نێوده‌وڵه‌تى و ژماره‌يه‌ك ديپلۆماتكار و پله‌دارانى سه‌ربازيى ئه‌مه‌ريكى پێكهاتبوو.
نووسینکەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی هەرێم لەڕاگەیندراوێکدا کە کۆپیەک بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووه ڕاگەیاند: لەکۆبوونەوەیەکدا
هه‌ردوولا جه‌ختيان له گرنگيى پاراستنى ئارامى و سه‌قامگيریی ناوچه‌كه كرده‌وه و كۆك بوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى مه‌ترسيى تيرۆر و سه‌رهەڵدانه‌وه‌ى داعش هه‌ڕه‌شه‌يه‌كى ڕاسته‌قينه‌يه له‌سه‌ر ئارامى و سه‌قامگيریی عيراق و سووريا و بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى ئه‌و مه‌ترسييه، پێويسته ئارامى و سه‌قامگيرى له ناوچه‌كه پارێزراو بێت و هه‌مووان له‌م پێناوه‌دا هه‌وڵ و كۆششيان بخه‌نه گه‌ڕ.
هەروەها وتی:
سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى، وێڕاى ده‌ربڕينى سوپاس و پێزانينى هه‌رێمى كوردستان بۆ پشتگيرى و يارمه‌تيدانى ئه‌مه‌ريكا بۆ عيراق و هه‌رێمى كوردستان له شه‌ڕى دژى تيرۆردا، دووپاتى كرده‌وه كه كليلى سه‌قامگيرى و چاره‌سه‌كردنى كێشه‌كانى عيراق، چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا يه به گفتوگۆ و به‌پێى ده‌ستوور.
په‌يوهندييه‌كانى عيراق و هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ وڵاتانى دراوسێ و ناوچه‌كه، دوايين پێشهاته‌كانى دۆخى ناوچه‌كه به‌گشتى و چه‌ند پرسێكى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌كه بوو.