بەغداد/ INA
ئەمڕۆ سێشەممە، وەزارەتی پەروەردە رایگەیاند کە ، پێش جەژنی قوربان ئەنجامی پۆلی سێیەمی ناوەندی رادەگەیەنرێت.
راگەیاندنی وەزارەتەکە لە بەیاننامەیەکی کورتدا کە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە، رایانگەیاندووە، ئەنجامی پۆلی سێیەمی ناوەندی پێش جەژنی قوربان بڵاو دەکرێتەوە .
پێشتریش وەزارەتی پەروەردە ڕایگەیاندبوو، ماوەی دیاری کراوە بۆ ڕاگەیاندنی ئەنجامی خولی یەکەمی قۆناغی سێیەمی ناوەندی ماوەی ١٥-٢٠ ڕۆژ دەبێت .
جێگای وەبیر ھێنانەوەیە قوتابیانی پۆلی سێی ناوەندی لە 20ی حوزەیران تاقیکردنەوەی کۆتاییان تەواو کرد، دوای ئەوەی تاقیکردنەوەکان بۆ چەند ڕۆژێک دواخران بەهۆی دزەکردنی پرسیارەکانی بیرکارییەوە.