میسان - INA- شەزا ئەلسودانی
ئەمڕۆ سێشەممە عەلی دوای پارێزگاری میسان پڕۆژەی وەبەرهێنانی شاری ئاوی میسانی لە ناوەندی پارێزگای میسان كردەوە.
پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) رایگەیاند : بەیانی ئەمڕۆ عەلی دوای پڕۆژەی وەبەرهێنانی شاری ئاوی میسانی لە ناوەندی پارێزگا كردەوە.
دوای بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) پشتڕاستی كردەوە : كە پڕۆژەی وەبەرهێنانی شاری ئاوی میسان پێكدێت لە شاری یاری خۆشی كە تەواوبی ئاوییە بەشی كارگێڕی، مەلەوانگەیەكی تەواو تایبەتمەند، كافتریا، گۆڕەپانی یاری، هۆڵی وەرزش، سەیفێكی ئەلیكترۆنی، دوكانی بازرگانی ، دامەزراوە تەندروستییەكان، دەستشۆر و توالێت و توالێتی تایبەت بە ژنان و شوێنی بەلەم.
ئاماژەی بەوەشكرد : ئەم پڕۆژەیە یەكێكە لە پڕۆژە گرنگەكانی گەشتیاری وەبەرهێنان لە پارێزگاكەدا، هەروەها دەبێتە زیادكردنێكی نوێ لە بواری كات بەسەربردن، جوڵەی ئابووری، وەرزش و چالاكییە گەشتیارییەكان و ئاماژەی بەوەشكردووە : ئەم پڕۆژەیە دەرفەتی كار بۆ دابینكردنی خەڵكی پارێزگاكە و بەشداریكردن لە پاراستنی ژیانی خەڵكی پارێزگاكە لە ڕووداوی خنكان بەهۆی مەلەكردنەوە لە ڕووباری دیجلە.
ئاماژەی بەوەشكرد : پارێزگاری میسان هەموو ئاسانكارییەك بۆ وەبەرهێنەران دابین دەكات كە پێویستن بۆ سەرخستنی وەبەرهێنانەكانیان، بەو پێیەی پارێزگاكە دەوڵەمەندە بە هەلی وەبەرهێنان بۆ كۆمپانیا ناوخۆیی و بیانیەكان و لە هەموو كەرتەكاندا بەهۆی ئەو توخمانەی كە دەیكاتە زەمینەیەكی بەپیت بۆ وەبەرهێنان.
ڕاشیگەیاند : پارێزگاری میسان شاهیدی جێبەجێكردنی چەندین پڕۆژەی وەبەرهێنان بوو، لەوانە پرۆژەی هۆتێل كورمك میسان، پڕۆژەی نەخۆشخانەی نەشتەرگەری زانكۆی لوبنانی، كارگەی چیمەنتۆی تەلارسازی، بنكەی تەندروستی نمونەیی، قوتابخانە، مەلەوانگە، مۆڵ و پڕۆژەی تری هەمەجۆر بۆ كەرتی جیاواز.
پاڵەوانیەتی نێودەوڵەتی شەترەنج بەكۆتا هات