بەغدا - INA- كەرار خەلیل
ئەمڕۆ سێشەممە سندوقی نیشتەجێكردنی وەزارەتی بیناسازی و نیشتەجێكردن و شارەوانییە گشتییەكان پشتڕاستیكردەوە كە بەنیازە لەماوەی ئەمساڵدا دوو ترلیۆن دینار بۆ قەرز خەرجبكات.
حسێن عەبد عەلی ئەلعەتابی یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتیی سندووقی نیشتەجێبوون بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) راگەیاند: سندووقی نیشتەجێبوون هیواخوازە بۆ كۆتایی ئەمساڵ دوو ترلیۆن دینار وەك قەرز بە هاوڵاتیان بۆ دروستكردنی یەكەی نیشتەجێبوون خەرج بكات و هیوای خواست كە تەرخانكردنی دارایی لە كۆتایی ئەمساڵدا تەواو ببێت.
ئاماژەی بەوەشكرد: دەستپێشخەرییەكەی بانكی ناوەندی كە پێنج ترلیۆن دینار لەخۆدەگرێت تا ئێستا بەردەوامە و سەرجەم پارێزگاكان دەگرێتەوە، بەپێی ڕێژەی هەژاری و ژمارەی دانیشتووان و ئاماژەی بەوەشكردووە : سندووقەكە توانیویەتی زیاتر لە 737 ملیار دینار قەرز بدات لەماوەی ساڵی 2019دا نیوەی یەكەمی ساڵ، لە كاتێكدا ژمارەی مامەڵە كراوەكان گەیشتە 33 هەزار مامەڵەی ئاشكرا.
ئەلعەتابی روونیكردەوە: كە قەرزەكان سەرجەم هاووڵاتیان دەگرێتەوە و لە هەموو پارێزگاكاندا، جگە لە هەرێمی كوردستان، ئاماژەی بەوەدا قەرزەكان هەموو كەسێك دەگرێتەوە جا فەرمانبەر بن یان فەرمانبەر نەبن.