هاتووچۆ: غەرامەكردنی بە بڕی 50 هەزار دینار بۆ ئەو كەسانەی جگەرە و كیس فڕێ دەدەنە شەقامەكان

ناوخۆ
  • 5-07-2022, 12:45
  • +A -A

    بەغدا - INA- نور ئەلزەیدی
    ئەمڕۆ سێشەممە بەڕێوەبەرایەتی گشتی هاتووچۆی هاتووچۆ غەرامەكردنی بەبڕی 50 هەزار دیناری بۆ ئەو كەسانە راگەیاند كە جگەرە و كیس فڕێدەدەن لە شەقامەكاندا، هاوكات ئاماژەی بەوەدا كە : ئەو بەركەوتنانەی كە خەڵك لە شەقامەكاندا دایانناوە كاریگەری لەسەر لێشاوەكە هەیە.
    تاریق ئیسماعیل بەڕێوەبەری هاتووچۆ بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (ئینا)ی راگەیاند : ئەو بەركوتنانەی لەلایەن هاوڵاتیانەوە دادەنرێت و بەشێوەیەكی نافەرمی زۆر كاریگەری لەسەر جموجۆڵ و لێشاوی هاتوچۆ هەیە و ئاماژەی بەوەشدا : كە ئەو بەركەوتانەی سەر رێگاكان  بە كۆششی شەخسی و بەبێ گەڕانەوە و ئاماژەدان بە بەڕێوەبەرایەتی گشتی هاتوچۆ.
    ئاماژەی بەوەشكرد : دانانی بەركەوتەكانی سەر رێگا و هێماكانی هاتوچۆ دەبێت لەلایەن بەڕێوەبەرایەتییەوە ئەنجام بدرێت، هەروەها ڕێگە نادرێت بە شێوەی شەخسی دابنرێت و ئاماژەی بەوەشدا : كە لابردنی ئەو بەركەوتانە دەكەوێتە دەسەڵاتی شارەوانی بەغدا و دەبێت رۆڵی خۆی بگرێتە ئەستۆ لە بەدواداچوون بۆ ئەم پێشێلكاریانە.
    سەبارەت بە فڕێدانی قونكی جگەرە لەسەر ڕێگاوبان و شەقامەكان، ئیسماعیل دووپاتی كردەوە : كە فڕێدانی قونكی جگەرە و كیس  لەسەر ڕێگا سەرەكییەكان و شەقامەكان سەرپێچییەكی هاتوچۆیە كە یاسای سزادانی هاتووچۆی 8ی ساڵی 2019 لێپرسینەوەیان لەگەڵ دەكرێت.
    ئاماژەی بەوەشكردووە: یاسا سزای سەرپێچیكار بە غەرامەكردنی 50 هەزار دینار دەدات.