بەغدا –INA
ئەمڕۆ سێشەممە دەستەی دەستپاكی فیدراڵی ڕایگەیاند كەئۆپەراسیۆنێكی گەورەیان بۆ بەقاچاخبردنی نەوت لە پارێزگای میسان پووچەڵ كردۆتەوە.
لە راگەیەندراوێكدا كە لەلایەن بەشی لێكۆڵینەوەكانی دەستەكە هاتووە كە گەیشتووەتە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ئاماژە بەوەكراوە: تیمی فەرمانگەی لێكۆڵینەوەی میسان كە لێكۆڵینەوە و كاری بەدواداچوونیان ئەنجامداوە و زانیارییان لەسەر تۆمەتەكانی بەقاچاخبردنی سووتەمەنی كۆكردۆتەوە و گواستراونەتەوە بۆ بەڕێوەبەرایەتیی دابەشكردنی بەرهەمە نەوتییەكان - لقی میسان و كۆگای بەرهەمە نەوتییەكانی ئەلعمارە، جگە لە بازگەی بەغدا - بیناسازی و بازگەی ئەلغەربی، بەمەبەستی كۆنترۆڵكردنی ئەو ئۆتۆمبێلانەی كە وەرگیراوەكانی نەوت بە قاچاخ دەگوازنەوە.
لە راگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە : دادگای لێكۆڵینەوەی میسان كە تایبەتە بە پرسەكانی دەستپاكی، بڕیاریدا دەست بەسەر ئامێری (dvr)دا بگرێت، كە وێنەگرتنی ئەو ئۆتۆمبێلانەی تێدایە كە بە بازگەكانی پێشوو بەجێدەهێڵن و ئاماژەی بەوەشكردووە: تیمەكە بەڕێوەی بردووە، بە هەوڵێكی ناوازە و لە درەنگانیشدا لە كاتەكانی شەو بۆ دانانی بۆسە لە بازگەی بتیرە و بەغدا، كە لە ئەنجامدا دەستی بەسەردا گیرا ( 16) ئۆتۆمبێلێك كە بارگاوی بوو بە وەرگیراوی نەوت مەبەست لێی قاچاخكردن بوو لەگەڵ شۆفێرەكانی.
ڕوونیشی كردەوە: كە پرۆسەی دەستبەسەرداگرتنی 16 تایەی بارگاوی بە سووتەمەنی ڕۆڵێكی بەرچاوی هەبووە لە كەمكردنەوەی قەیرانی سووتەمەنی لە پارێزگاكەدا و ئاماژەی بەوەشدا : كە ڕاپۆرتی دەستبەسەرداگرتنی بناژۆخوازان ڕێكخراوە و لەگەڵ تۆمەتباران پێشكەشكرا بۆ دادوەری دادگای لێكۆڵینەوەی میسان تایبەتمەند بوو لە پرسەكانی دەستپاكی، كە بڕیاریدا بەپێی بڕگەكانی یاساكە دەستگیریان بكات، ماددەی (3) یەكەم لە یاسای بەرەنگاربوونەوەی قاچاخی نەوت و وەرگیراوەكانی ژمارە (14ی ساڵی 2008).
پاڵەوانیەتی نێودەوڵەتی شەترەنج بەكۆتا هات