سەنتەری میدیای دیجیتاڵی: فەیسبووك پەیجێكی ساختە دەسڕێتەوە كە ناوی بریكاری سیستانی دەكات

ناوخۆ
  • 5-07-2022, 11:27
  • +A -A

    بەغدا  - INA  
    ئەمڕۆ سێشەممە ناوەندی ڕاگەیاندنی دیجیتاڵی (DMC) ڕایگەیاند: لاپەڕەی فەیسبووك پەیجێكی ساختەی بەناوی حاجی حامد ئەلخەفاف سڕیوەتەوە.
    ناوەندەكە لە بەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) كەوتووە ئاماژەی بەوە كردووە  : ئەو پەیجە ساختە ناوی بەڕێوەبەری نوسینگەی باڵای مەرجەع  عەلی سیستانی لە لوبنان حامد ئەلخەفاف داناوە، كە درۆ  بڵاودەكاتەوە و ناكۆكی دەوروژێنێت بۆ مەبەستی سیاسی ڕوون.
    سەنتەرەكە ئاماژەی بەوەشكردووە : حامد ئەلخەفاف لەم دواییانەدا پشتڕاستیكردەوە كە بەهیچ شێوەیەك هیچ پەیج و ئەكاونتێكی لە سۆشیال میدیادا نییە و ئاماژەی بەوەشكردووە : هەموو ئەو شتانەی لەڕێگەی ئەم ئامرازانەوە بڵاودەكرێنەوە، ساختەیە، دوورە لەڕاستییەوە، و لەگەڵ بۆچوونەكەدا ناگونجێت لە راو بۆچوونی مەرجەع بەهیچ شێوەیەك.
    ناوەندەكە ڕەخنەی لە بەردەوامی كارلێككردن لەگەڵ پەیجەكە گرت و پێش ئەوەی بسڕدرێتەوە، سەرەڕای بوونی هۆشدارییەك لەلایەن بەڕێز ئەلخەفافەوە كە ساختەیە، هەروەها سروشتی بڵاوكراوەكانی كە بە ڕوونی ئاماژە بەوە دەكەن كە لاپەڕەیەكە بە ئاراستەیەكی سیاسی ڕوون دوور لە ئاراستەكانی مەرجەع و نوێنەرانی، كە هەوڵدەدات لە هەمان دووری لە لایەنەكان و سیاسەتمەداران لە عێراق بمێنێتەوە.
    سەنتەرەكە بانگەوازی خۆی بۆ هەموو بەكارهێنەرانی سۆشیال میدیا بۆ دڵنیابوون و پشتڕاستكردنەوەی خاوەندارێتی پەیجەكان لە سەكۆی سۆشیال میدیا پێش ئەوەی كارلێك لەگەڵیان بكەن، بە تایبەت ئەو پەیجانەی كە ناونیشانی كۆمەڵایەتی و سیاسی یان ئایینی گەورەیان هەیە.
    جێگای ئاماژەیە كە ناوەندی میدیای دیجیتاڵی ناوەندێكی سەربەخۆیە كە تایبەتە بە چاودێریكردن و شیكردنەوەی دیاردەكانی جیهانی دیجیتاڵی و سەكۆ جۆراوجۆرەكانی، هەروەها پێشبینیكردنی گۆڕانكارییەكانی ئەم جیهانە و بەدواداچوونی هەواڵەكانی