سەڵاحەدین - INA- فلەیح ئەلعوبەیدی
ئەمڕۆ سێشەممە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەكانی سامەرا ڕایگەیاند : پلانی ئەمنی دانراوە بۆ دەستەبەركردنی ڕۆژانی جەژنی قوربان و تاوەرەكانی گواستنەوەی كارەبا لە سەڵاحەدین، هاوكات سێ هۆكاری دیاریكردووە كە ڕێگری دەكەن لە گەڕانەوەی خێزانە ئاوارەبووەكان بۆ هەندێك ناوچە.
فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەكانی سامەرا لیوا روكن عەلی مسەجل ئەلمالكی بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی راگەیاند : سەركردایەتی پلانێكی تایبەتیان داڕشت كە تێیدا سەرجەم یەكەكان بەشداریان كرد لە چوارچێوەی كەرتی بەرپرسیارێتی كە لەلایەن فیرقەی چوار و پۆلیسی فیدراڵی، هەروەها پۆلیسی فیدراڵی نوێنەرایەتی دەكرێت لە بارەگای كۆنترۆڵكردن لە زولوعیە و سامەڕا و دوجەیل، بۆ مسۆگەركردنی ڕۆژانی جەژنی قوربان.
ئاماژەی بەوەشكرد : شوێنی گرنگ بۆ كات بەسەربردن بۆ هاوڵاتیان دەستنیشانكراون بۆ ئەوەی لەلایەن هێزە ئەمنی و سەربازییەكانەوە مسۆگەر بكرێن و ئاماژەی بەوەشكردووە : پلانەكە لەماوەی جەژنی قوربان بەردەوام دەبێت.
سەبارەت بە پاراستنی تاوەرەكانی گواستنەوەی كارەبا ئەلمالكی ڕایگەیاند : فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەكان پلانێكی داڕشتووە بۆ پاراستنی تاوەرەكانی كارەبا بە بەشداریكردنی ئەو یەكانەی ڕاگرتن كە ئەركی خۆیان جێبەجێ دەكەن بۆ ڕاگرتنی زەوییەكە هەروەها لە چوارچێوەی كەرتی بەرپرسیارێتیدا و ڕوونیكردەوە : كە ئەو پلانەكە بریتییە لە بڵاوكردنەوەی ئەم یەكانە و دەوریەی ئۆتۆماتیكی و پێ بۆ دەستەبەركردنی پاراستن بۆ ئەو تاوەرانە بە پشتیوانی فڕۆكەوانی سوپا.
لەسەر ناوچەی حاوی ئەلعوزێم ئەلمالیی دووپاتی كردەوە : كە هێزە ئەمنییەكان یەكە سەربازییەكانی ناوچەكەیان كردەوە لەگەڵ دامەزراندنی پێگەی نوێ بۆ پۆلیسی فیدراڵی و ئاسایشی چاڵی حاوی ئەلعوزێم لەنێوان ئۆپەراسیۆنەكانی دیالە، ئۆپەراسیۆنەكانی سامەڕا و ئۆپەراسیۆنەكانی سەڵاحەدین.
سەبارەت بە نەگەڕانەوەی خێزانە ئاوارەكان بۆ ناوچەكانیان، فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەكانی سامەڕا ڕایگەیاند كە : هۆكاری نەگەڕانەوەیان بۆ ئەوەیە كە بابەتە ئیدارییە ناتەواوەكان هەن، هەروەها خانووی بە تەواوی وێران كراوە.