چوار هه‌ماهه‌نگی داوا لە هێزە كوردیەكان دەكات كاندیدی سەرۆك كۆمار یەكلایی بكەنەوە

سیاسی
  • 5-07-2022, 11:12
  • +A -A

    بەغدا -INA
    چوار هه‌ماهه‌نگی داوا لەهێزە كوردییە كان كراوە كە كاندیدی سەرۆك كۆمار چارە سە ر بكە ن.
    چوار هه‌ماهه‌نگی لە بەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) كەوتووە ئاماژەی بەوەكردووە : ئێوارەی ئەمڕۆ  ئیتار تەنسیق كۆبوونەوەی خولیی خۆی بە ئامادەبوونی سەرجەم سەركردە و سەرۆكی كوتلە سیاسییەكانی سەر بە خۆی ئەنجامداوە و ئاماژەی بەوەشكردووە : لەماوەی كۆبوونەوە زۆرێك لە پێشهاتەكان لەسەر گۆڕەپانی سیاسی و دوایین پێشهاتەكان و پرسەكانی پەیوەست بە ڕێكارەكان پێداچوونەوەیان بۆ كرا، پێكهێنانی گەورەترین كوتلەی پەرلەمانی و كاری ئەو لیژنانەی كە بەم دواییە لەلایەن ئیتار پەیوەندیدار بە دیالۆگەكانی بەردەوام لەگەڵ هێزە سیاسییەكان پێكهێنران، ئامادەكردنی بەرنامەی حكومەت كە لەگەڵ خواستەكانی گەلی عێراقدا بگونجێت، هەروەها دیاریكردنی پێوەر و میكانیزمەكانی هەڵبژاردنی سەرۆك وەزیران و وەزیرەكان بەڕێژەی گرنگی و هەستیاری قۆناغەكە و دانانی كاتی چارەنووسساز بۆ ئەمەش.
    ئامادەبووان جەختیان لە گرنگی سەقامگیركردنی پرۆسەی سیاسی كردەوە لە ڕێگەی پێكهێنانی حكومەتێكی هاوسەنگەوە كە توانای جێبەجێكردنی داواكارییەكانی هەموو عێراقییەكان بێت بەبێ جیاوازی.
    ئیتار داوایان لە هێزە كوردییەكان كرد هەوڵەكانیان یەكبخەن و كار بكەن بۆ یەكلاكردنەوەی كاندیدی سەرۆك كۆمار بە مەبەستی تەواوكردنی تەواوی شایستە دەستوورییەكان.