بەغدا - INA
ئەمڕۆ سێشەممە دەستەی كەشناسی كەشوهەوای وڵات بۆ ڕۆژانی داهاتوو ڕاگەیاند، لە كاتێكدا پێشبینی دەكات زریانی خۆڵبارین لەگەڵ دابەزینی پلەكانی گەرما هەینی داهاتوو ڕووبدات.
لە بەیاننامەیەكی دەستەكە كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە و ئاماژە بەوە كراوە : كەش و هەوای وڵات بۆ سبەینێ چوارشەممە روون دەبێت لەگەڵ بەرزبوونەوەی تۆز لە پاشنیوەڕۆ لە ناوچەكانی ناوەڕاست و باشوور، لە كاتێكدا كەشوهەوا لە ناوچەی باكور روون دەبێتەوە و پلەكانی گەرما هاوشێوەی ئەوانە دەبن كە ڕۆژی پێشوو تۆماركرابوو لە سەرانسەری وڵاتدا.
لە راگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە : كەش و هەوای سبەی پێنجشەممە لە ناوچەكانی ناوەڕاست و باشوور تۆزاوی دەبێت، هاوكات كەشوهەوای ناوچەی باكور تۆزاوی دەبێت لەگەڵ هەندێك هەور، هەروەها پلەكانی گەرما نزیكە لەوەی كە رۆژی پێشوو لە سەرتاسەری وڵات تۆماركرابوو.
ڕوونیشی كردەوە : كەش و هەوای ڕۆژی هەینی تۆزاوی دەبێت لەگەڵ ئەگەری دروستبوونی زریانی خۆڵبارین لە ناوچەی ناوەڕاست، هەروەها پلەكانی گەرما بە بەراورد بە ڕۆژی پێشوو كەمێك دادەبەزێت، هاوكات كەشوهەوای ناوچەكانی باكور و باشووریش تۆزاوی دەبێت، هەروەها پلەكانی گەرما لە ناوچەكانی ناوەڕاست نزیك دەبێتەوە لەڕۆژی پێشوو.
ئاماژەی بەوەشكردووە : كەش و هەوای وڵات بۆ ڕۆژی شەممەی داهاتوو لەگەڵ بەرزبوونەوەی تۆز و خۆڵ لە ناوچەكانی ناوەڕاست و باشوور ڕوون دەبێتەوە، هاوكات كەشوهەوای ناوچەی باكور ڕوون دەبێتەوە، هەروەها پلەكانی گەرما بە بەراورد بە ڕۆژی پێشوو لە بەشی ناوەڕاست و باكوور كەمێك بەرز دەبنەوە ، لە كاتێكدا نزیك دەبێتەوە لە ڕۆژی پێشوو لە بەشی باشوور لە وڵات.
لە خوارەوە خشتەی پلەكانی گەرما بۆ سبەینێ و چوارشەممە و كەشوهەوای ڕۆژانی داهاتوو دەخەینە ڕوو:
کاساس: یارییەکەمان بەرامبەر بەحرەین بەهێز دەبێت