نرخی دۆلار لە بۆرسەی عێراق به‌رزبووه‌

ئابوری
  • 5-07-2022, 10:38
  • +A -A

    بەغدا –INA
    ئەمڕۆ سێشەممە نرخی دۆلار لە بۆرسەی عێراق بەرزبووەوە.
    نرخی فرۆشتنی دۆلار بۆ هەر 100 دۆلارێك بە 148 هەزار و 450 دینارە و نرخی كڕینی دۆلاریش بە 148 هەزار و 350 دینارە.
    بانكی ناوەندی عێراق پێشتر بڕیاریدا دەستكاری نرخی دۆلار لە بەرامبەر دیناری عێراقی بكات، بەوپێیەی نرخی كڕینی دۆلار لە وەزارەتی دارایی بە 1450 دینار بووە، لەكاتێكدا نرخی فرۆشتنی بە بانكەكان بە 1460 دینارە دانراوە بۆ هەر دۆلارێك ، لەكاتێكدا نرخی فرۆشتنی بە هاووڵاتییەكە 1470 دینارە بۆ هەر دۆلارێك.