بەغدا – INA
ئەمڕۆ سێشەممە شاندێكی باڵای ئەمنی گەیشتە مەخموور بۆ تاوتوێكردنی دۆخی ئەمنی لە بوارەكانی بەرژەوەندی هاوبەش.
پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) رایگەیاند: شاندێكی باڵای ئەمنی گەیشتنە قەزای مەخموور لەنێویاندا سەرۆكی ئەركانی سوپا و سەرۆكی ئەركانی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان و یاریدەدەری ئۆپەراسیۆنەكان و فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەكان و هێزە زەمینییەكان و ژمارەیەك فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەكانی سوپا بوون.
ئاماژەی بەوەشكرد: سەردانەكە بۆ تاوتوێكردنی بارودۆخی ئەمنی بوو لەو بوارانەی كە بەرژەوەندی هاوبەشیان هەیە و بەدواداچوون بۆ زانیارییە هەواڵگری و ئەمنییەكان لەگەڵ سەرۆكی ئەركانی پێشمەرگە.