پارتی هەڕەشەی پەنا بۆ لەكارخستنی یەك لەسەر سێیەمی پەرلەمان دەكات

سیاسی
  • 4-07-2022, 21:48
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ دووشەممە، پارتی دیموكراتی كوردستان هەڕەشەی بەكارهێنانی سێیەمی لەسەر یەكی لە كارخستنی ئەنجومەنی نوێنەران كرد، لە هەمان كاتدا ئەو دوسێی دیارانەی دەستنیشان كرد كە لەگەڵ فراكسیۆنە سیاسییەكان سەبارەت بە پێكهێنانی حكومەت گفتوگۆیان لەسەر دەكرێت.
    چیا تەیمور، پەرلەمانتاری فراكسیۆنی پارتی لە لێدوانێكی بۆ كەناڵی عێراقییە ئەخبارییە كە ئاژانسی هەواڵی عێراقی دوای ئەوە وەریگرت تێیدا رایگەیاند، "پێویستە لایەنە كوردستانییەكان تێبگەن و یەك كەس بۆ پۆستی سەرۆك كۆمار كاندید بكەن، ئاماژەی بەوەدا كە دانوستان و گفتوگوكان بۆ چارەسەركردنی كێشەكە بەردەوامە.
    چیا تەیمور وتیشی "دوبارە سیناریۆی ساڵی 2018 زۆر ئەگەری هەیە، بەتایبەتی دوای كشانەوەی فراكسیۆنی سەدری ، ئاماژەی بەوەدا كە چانسی كاندیدی ئێمە بۆ پۆستی سەرۆك كۆمار وەك جاران نەماوە دوای كشانەوەی فراكسیۆنی سەدری .
    جەختیشی كردەوە كە "رێبەر ئەحمەد تاكە كاندیدی ئێمەیە و پابەندین پێیەوە، و دەكرێت بە كاندیدەوە بچیتە پەرلەمان"، ئاماژەی بەوەشدا كە "پارتی دیموكراتی كوردستان دەتوانێت پەنا بۆ سێیەمی پكخستنی سێ لەسەر یەك بباتئەگەر پێی وایە هاوكێشەكان بە نادروست بزانێت".
    لە درێژەی قسەكانیدا وتی، "تێگەیشتنەكانمان لەگەڵ فراكسیونەكانی دیكە، بەتایبەت چوارچێوەی هەماهەنگی، كۆمەڵێك دوسێ لەخۆدەگرێت، ئەوانیش سەرۆكایەتی كۆمار، سەرۆكوەزیران، وەزارەتە سیادەیەكان، هەروەها كێشە هەڵپەسێردراوەكانی نێوان ناوەند و هەرێم، لەنێویاندا جێبەجێكردنی ماددەی 140". لە دەستوور، تەرخانكردن و مافەكانی هێزی پێشمەرگە، هەروەها یاسای نەوت و گاز".