بەغدا - INA
ئەمڕۆ دووشەممە، نازەنین محەمەد وەسو، وەزیری ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێكردن و شارەوانییە گشتیەكان، دووپاتیكردەوە، كە وەزارەتەكەی نیازی هەیە بۆ نۆژەنكردنەوە و پەرەپێدان و پاراستنی سەرجەم ڕێگا ستراتیژییەكان.
وەزیری ئاوەدانكردنەوە لە راگەیندراوێكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە، ئاماژەی بەوە كردووە، "نازەنین محەممەد ووسو وەزیری ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێكردن و شارەوانییە گشتییەكان، لە مەیدانەكەدا لەبارەی قۆناغەكانی جێبەجێكردنی كارەكانی پڕۆژەكە بۆ نۆژەنكردنەوە و فراوانكردنی ڕێگای كوت-بەغدا (دەروازەی چوونە ژوورەوەی بەسمایە) بە درێژی ٧ كم، یەكێكە لە پڕۆژەكانی پەرەپێدانی دەروازەی چوونە ژوورەوەی بەغدای پایتەخت.
نازەنین محەمەد وەسو پشتڕاستیكردەوە، بەپێی راگەیەندراوەكە، "وەزارەتەكە شەو و رۆژ كاردەكات بۆ تەواوكردنی پڕۆژەكە بەپێی تایبەتمەندییە تەكنیكییە نێودەوڵەتییە پەسەندكراوەكان، هاوكات پابەندبوون بە خشتەی پلان بۆ داڕێژراو".
ئاماژەی بەوەشكردووە، "حەز و پەرۆشی وەزارەت بۆ نۆژەنكردنەوە و پەرەپێدان و پاراستنی هەموو ڕێگا ستراتیژییەكان، لەنێویاندا نۆژەنكردنەوەی دوو دەروازەی چوونە ژوورەوەی بەغدا بۆ كەمكردنەوەی ڕووداوەكانی هاتوچۆ و پاراستنی سەلامەتی هاوڵاتیان".