فەرمانگەی تەندروستی نەجەف دوای بەرزبوونەوەی ڕێژەی تووشبوون بە كۆرۆنا سێ راسپاردە بۆ هاوڵاتیان دەردەكات

ناوخۆ
  • 4-07-2022, 21:19
  • +A -A

    نەجەف - INA - حەیدەر فەرمان
    ئەمڕۆ دووشەممە، فەرمانگەی تەندروستی نەجەف رایگەیاند، رێژەی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا رۆژانە بۆ زیاتر لە 90 كەس بەرزبووەتەوە، هاوكات سێ راسپاردە بۆ هاووڵاتییانی پارێزگاكە كراوە.
    عەلا باقر كەعبی یاریدەدەری بەڕێوەبەری تەندروستی پارێزگای نەجەف بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی راگەیاند، "لە ماوەی دوو هەفتەی رابردوودا ژمارەی تووشبووان بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە پارێزگای نەجەف زیادیكردووە، كە رێژەی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا رۆژانە گەیشتووەتە زیاترلە 90 حاڵەت".
    كەعبی ئاماژەی بەوەشكرد، "پشكنینەكانی تاقیگە سەلماندوویانە كە جۆری ڤایرۆسی دەستنیشانكراو ئۆمیكرۆن (٣)ە، كە بە خێرایی بڵاوبوونەوەی تایبەتمەندە".
    ئاماژەی بەوەشكردووە، "ئەو حاڵەتانەی لە پارێزگای نەجەف تۆماركراون لە نێوان سادە و مامناوەندن، و هیچیان نییە حاڵەتەكانی خەواندن لە نەخۆشخانە."
    هۆكاری زۆری ژمارەی توشبونی بۆ نزمی ڕێژەی كوتانی دژە ڤایرۆس گەڕاندەوە، داواشی لە هاوڵاتیان كرد "پابەندبن بە ڕێكارە تەندروستییەكانی خۆپارێزی و بەرگە نەگرتنی ڤایرۆسەكە، هەروەها پێداچوونەوە بە دەرچەی كوتانەكاندا بكەن و ژەمە ڤاكسین وەر بگرن بۆ ئەوەی تووشی ڤایرۆسەكە نەبن.