میسان - INA – شەزا سودانی
ئەمڕۆ دووشەممە، مورتەزا حەمود سەعدی، پەرلەمانتاری لەسەر پشكی پارێزگای میسان، داوای خێراكردنی تەواوكردنی مامەڵەی شەهیدانی هێزە ئەمنییەكان و ئەو حەشدی شەعبی كرد كە تا ئێستا پارچە زەوییان وەرنەگرتووە.
سەعدی بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی ی راگەیاند: "بەدواداچوونمان بۆ دۆسیەی بریندارانی هێزە ئەمنییەكان و حەشدی شەعبی كرد بۆ ئەوانە كە تا ئێستا پارچە زەوییان وەرنەگرتووە دوای بۆ شارەوانی لەپارێزگاكە بۆ زانینی هۆكاری پێنەدانی ئەم بابەتە، و بۆ تەواوكردنی مامەڵەكان و دابەشكردنی پارچە زەوی بۆ بریندارانی حەشدی شەعبی و هێزە ئەمنییەكان كە وەریان نەگرتووە."
جەختیشی كردەوە، "گرنگیی بەردەوامبوون لە دابەشكردنی پارچە زەوی بەسەر ئەو خێزانانەی شەهیدان ماونەتەوە، بە هاوكاری دەستەی حەشدی شەعبی لە میسان و بەڕێوەبەرایەتی شارەوانی عەممارە و باقی شارەوانییەكان".
جەختیشی كردەوە، "پێویستی گرنگیدان بە لایەنی بژێوی ئەم خێزانانە و دابینكردنی ژیانێكی شایستە، و گرنگیدان بە لایەنە ئەخلاقییەكانیان لەڕێگەی پێداچوونەوە بە دامەزراوەكانی حكومەتەوە".