بەغداد/INA
ئەمڕۆ دووشەممە، شانەی راگەیاندنی ئەمنی رایگەیاند، هێزە ھەوااڵگری و ئەمنییەکانی کەربەلا دوو تۆمەتباریان دەستگیرکردووە کە بازرگانییان بە ماددەی هۆشبەرەوە کردووە.
شانەکە لە بەیاننامەیەکدا کە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە ڕایگەیاندووە "لە ڕێگەی ئۆپەراسیۆنێکی وردبین و خێرا و تایبەتمەند و بە پشت بەستن بە زانیارییە هەواڵگرییە وردەکانەوە، ھێزێک لە بەڕێوەبەرایەتی هەواڵگری و ئاسایشی کەربەلای پیرۆز , توانیان دوو تۆمەتبار دەستگیر بکەن کە بازرگانیان بە ماددە هۆشبەر دەکرد لە ناوەندی پارێزگای کەربەلا.
بەیاننامەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، "ئەو دوو تۆمەتبارەی دەستگیرکراون ، بڕێک لە مادەی هۆشبەر لە جۆری کریستاڵ و ھەندێک ئامراز کە لە پرۆسەی بەکارھێنانی ماددە هۆشبەرەکاندا بەکارهێنراون دەستیان بەسەردا گیراوە و تۆمەتبارەکان ڕەوانەی لێکۆڵینەوە کراون.