بەغدا - INA
ئەمڕۆ دووشەممە، دەستەی حەشدی شەعبی جێبەجێکردنی ئۆپەراسیۆنێکی پشکنینی لە قەزای تارمیەی باکووری بەغدا راگەیاند.
دەستەکە لە بەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) كەوتووە، ئاماژەی بەوەكردووە، "هێزێكی لیوای 12ی حەشدی شەعبی ئۆپەراسیۆنێكی پشكنینیان لە ناوچە جیاجیاكانی قەزای تارمییە لە باكووری بەغدا ئەنجامداوە.
ھەروەک ئاماژەی بەوەشکراوە کە ، "هێزەکە ئۆپەراسیۆنێکی بەرفراوانی گەڕانیان لە چەند ناوچەیەکی قەزاکە دەستپێکردووە، لەنێویاندا "تەل تاسە " و ناوچەکانی دەورووبەری .