بەغداد/ INA
ئەمڕۆ دووشەممە"حەیدەر عەبادی" سەرۆکی هاوپەیمانی "نصر" مەرجەکانی بۆ بەشداریکردنی لە حکومەتی داهاتوودا ئاشکراکرد.
عەبادی لە تویتێكدا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر رایگەیاند، "دابەشبوونی سیاسی، و تەحەددیاتی سیاسی و ئابووری و سەروەری پێویستی بە هاوكێشەیەكی حوكمڕانی میانڕەو هەیە كە قەیرانەكان کەم بكاتەوە و بە شێوەیەكی بەرفراوان ئەو حکومەتە قبوڵ بكرێت.
عەبادی نوسیویەتیشی کە پێویستە حكومەتێكی نیشتمانی بەتوانا و كارامە بۆ قۆناغێكی دیاریكراو بونیاد بنرێت کە چاکسازی لە ئابووریدا بکات و ، خزمەتگوزاری پێشکەش بکات و هەلی کار دابین بکات.
ھەروەک دەشڵێت، "ئەگەرنا ئێمە لەگەڵیدا نین و نابینە بەشێک لێی، چونکە قەیرانەکان ئاڵۆزتر دەکات و بەرەو نادیایمان دەبات.