کازمی: حکومەت بڕیاریداوە بە چاکسازییەکانیەوە بەرەو پێشەوە بچێت

سیاسی
  • 4-07-2022, 16:21
  • +A -A

    بەغداد/ INA 
    ئەمڕۆ دووشەممە، مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق تەئکیدی کردەوە کە حکومەت بڕیاریداوە بەردەوام بێت لە چاکسازییەکان.
     نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق لە بەیاننامەیەکدا  کە گەیشتووەتە ئاژانسی هەواڵی عێراق (INA)، رایگەیاندووە، "مستەفا کازمی " سەرۆک وەزیران بەبۆنەی کۆتاییهاتنی کارەکانی ، پێشوازی لە " رەمزی نوعمان " نوێنەری تایبەتی بانکی نێودەوڵەتی لە عێراق کرد.
    بەیاننامەکە ئاماژەی بەوەدا کە پێداچوونەوە بەو ئاستەنگانە کراوە کە ڕووبەڕووی وڵاتانی ناوچەکە و عێراق دەبنەوە  لە بوارەکانی بەرهەمهێنانی وزە و گۆڕانی کەشوهەوا.
     ھەروەک بەیاننامەکە ئاماژه‌ی پێداوە "کازمی"  ڕۆڵی بانكی نێودەوڵەتی بەرزنرخاندوە لە پاڵپشتیكردنی ئەو رەوتە چاكسازییانەی كە حكومەت جێبەجێی دەكات، بەتایبەتی كاتێك راوێژكارییەكان لەگەڵ بارودۆخی عێراقدا یەكدەگرنەوە و لە تایبەتمەندی ئابووریی عێراق تێدەگەن.
     ھەر بەپێی بەیاننامەکە،جەخت لەوە کراوەتەوە  کە "هەوڵەکانی چاکسازی حکومەت پەسەندی کردووە، دەستیکردووە بە هەڵگرتنی ئەنجامی بەرجەستە لەڕێگەی پێوەرە ئابوورییەکان کە لەلایەن ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکانەوە بڵاوکراونەتەوە و متمانەی خۆی بە داهاتوو نوێی ئابووری عێراق کردەوە. 
     لای خۆیەوە" رەمزی نوعمان " پێزانینی خۆی بۆ هەوڵەكانی حكومەتی عێراق لە بواری چاكسازی ئابووری، و توانای جێبەجێكردنی دەربڕی ، هەروەها ستایشی هەوڵەكانی عێراقی كرد لە بەدیهێنانی یەكگرتنی ئابوری ناوچەكە بە هاوبەشی لەگەڵ وڵاتانی ناوچەکە، کە دواجار خزمەت بە بەرژەوەندی عێراق دەکات.