بەغداد- INA
كۆمەڵەی بانكە تایبەتەكان عێراق ئەمڕۆ دووشەممە ڕایگەیاند: بڕی پارەدانان لە كەرتی بانكی تا كۆتایی ساڵی ڕابردوو بۆ 98.12 تریلیۆن دینار بەرزبۆتەوە.
عەلی تاریق بەڕێوەبەری جێبەجێكاری كۆمەڵەكە لە بەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە، دەڵێت: لە ساڵی 2021دا كۆی سەرمایە لە كەرتی بانكیدا بەڕێژەی 15.87٪ زیادی كردووە، گەیشتوەتە 150.4 تریلیۆن دینار.
ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد: لە ساڵی 2021دا پارەدانان لە كەرتی بانكیدا بەڕێژەی 12.65٪ بە بڕی 98.1 تریلیۆن دینار زیادیكردووە، هاوكات لە ساڵی 2020دا 87.19 تریلیۆن دینار بووە، وتیشی: كۆی قەرزەكان لە ساڵی 2021دا زیاتر لە 53.5 تریلیۆن دینار بووە كە لە ساڵی 2020دا لە 51.1 تریلیۆن دینارەوە بووە.
ئاشكراشیكرد: لە ساڵی 2021دا سەرمایەی بانك گەیشتە 150.4 تریلیۆن دینار، دوای ئەوەی بانكەكان سەرمایەكەیان لە گەڵ پێشكەوتنی خزمەتگوزارییە بانكییەكان زیاد كرد.
رونیشیكردەوە: كە زیادبوونی ئاماژە بانكیەكان نیشانەی بەرزبوونەوەی متمانەیە لە نێوان هاوڵاتیان و كەرتی بانكدا ، ئەمەش بەهۆی ستراتیژییەتی بانكی ناوەندییەوە بۆ پەرەپێدانی سێكتەرەكە و زیادكردن و هەمەچەشنەكردنی خزمەتگوزارییەكان.
هەڵبژادەی نیشتمانی ماڵئاوایی لە كەندوای 26كرد