سەید سەدر جەخت لە گرنگی ڕێكخستنی نوێژی هەینی یەكگرتوو دەكاتەوە

سیاسی
  • 4-07-2022, 14:16
  • +A -A

    بەغداد - INA
    سەید موقتەدا سەدر رابەری ڕەوتی سەدر ئەمڕۆ دووشەممە، تەئكیدی لە گرنگی ڕێكخستنی نوێژی هەینی یەكگرتوو كردەوە.
    نوسینگەی راگەیاندنی رابەری ڕەوتی سەدر لە بەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە، دەڵێت: سەید سەدر چاویكەوت بەو لیژنەیەی كە راسپێردراوە بە ڕێكخستنی نوێژی هەینی یەكگرتوو لە بەغداد - مەدینە سەدر رۆژی هەینی كە دەكاتە 15ی مانگی  زەیلحجەی ساڵی 1443ی كۆچی كە هاوكاتە لەگەڵا 15ی تەمووزی 2022.
    سەید سەدر جەختیكردەوە: كە گرنگییەكی تایبەت بەم گردبوونەوە پیرۆزە بدەن كە یادەوەری ڕۆژانی خودایە و داوای بەرزكردنەوەی ناوەكەی دەكات و ڕەتكردنەوەی هەموو شێوازەكانی ناعەدالەتی و هاوەڵی نزیكی یادەكە لە ویژدانی گەلانی عێراقدا چونكە ئەوە ئیرادەی بەڕێز محەمەد سەدر (قدس سره )بوو.
    هەروەك فەرمانیدا، بە بەفەرمانی تایبەت بە یادكردنەوەی ئەو بۆنەیە، دواتر لەلایەن لیژنەی راسپێردراو ڕابگەیەنرێت.