یارەڵا گەیشتە كەربەلای پیرۆز بۆ گفتووگۆكردن لەبارەی گەڕانەوەی حاجیان و پلانی سەردانی عەرەفە

ئەمنی
  • 4-07-2022, 14:15
  • +A -A

    بەغداد  - INA
    فەریقی یەكەم روكن عەبدولئەمیر یارەڵا سەرۆكی ئەركانی سوپا ئەمڕۆ دووشەممە، گەیشتە شاری كەربەلای پیرۆز بۆ گفتوگۆكردن لەبارەی گەڕانەوەی حاجیان و پلانی سەردانی عەرەفە.
    پەیامنێرێكی ئاژانسی هەواڵی عێراقی رایگەیاند: یارەڵا ئەمڕۆ گەیشتە پارێزگایكەربەلای  پیرۆز و لە بینای فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەكان لەگەڵ فەرماندە ئەمنیەكان كۆبووەوە.
    وتیشی: لە كۆبوونەوەكەدا باس لە پرسی پاراستنی گەڕانەوەی حاجیانی عێراقی لە خاكی پیرۆز و پلانی ئەمنی بۆ سەردانی عەرەفە كرا.