بەغداد - INA
بەرنامەی گەشەپێدانی نەتەوە یەكگرتووەكان ئەمڕۆ دووشەممە، تەئكیدیی لە جێبەجێكردنی سێ هەزار و 800 پرۆژەی لە پێنج پارێزگای عێراقی ئازادكراو كردەوە، و ئاماژەی بەوەشدا كە بەشداریانكردووە لەگەڕانەوەی 5 ملیۆن ئاوارە بۆ ناوچەكانیان، و هاوكات وادەی كۆتایی پڕۆژەی دووبارە گەڕاندنەوەی سەقامگیری بۆ عیراق دیاریكرد.
زینە عەلی ئەحمەد، نوێنەری بەرنامەی گەشەپێدانی نەتەوە یەكگرتووەكان لە عێراق، بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاند: عێراق بە چەندین قەیران و شەڕدا تێپەڕیوە، كە بووە هۆی ئەوەی پاشماوەی جەنگێكی زۆری بەجێبمێنێت، و وتیشی: بەرنامەی گەشەپێدانی نەتەوە یەكگرتووەكان پرۆژەی جێگیركردنەوەی ناوچە ئازادكراوەكان بە پاڵپشتی حكومەتی خۆجێی لە 5 پارێزگا و بە بەشداری 30 وڵاتی كۆمەككەر لەناویاندا بەریتانیاو كەنەداوە دەست پێ دەكات.
ئاشكراشیكرد: بەرنامەی دوبارە سەقامگیری كە لەلایەن وڵاتانی بەخشەرەوە دابینكرابوو، سەرچاوەی جیهانی لە ژێر هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژ بە داعشدا كۆكردەوە، لە ڕێگەی تەرخانكردنی نزیكەی 1.5 ملیار دۆلار لە ماوەی شەش ساڵی ڕابردوودا، لەو ڕێگەیەوە 3800 پرۆژە بنیاتنراوە كە بریتین لە دووبارە دروستكردنەوەی ژێرخانی ئابووری و خزمەتگوزارییە سەرەتاییەكان، ئەوە جگە لەیارمەتیدانی ئاوارەكان بۆ گەڕانەوەیان بۆ ناوچەكانیان بۆ دابینكردنی بژێوی ژیانیان و پشتگیریكردنی ئامرازەكانی پێكەوەژیانی ئاشتیانە لە كۆمەڵگادا.
رونیشیكردەوە: كەبەرنامەی گەشەپێدانی نەتەوە یەكگرتووەكان بەشداریكرد لە گەڕانەوەی 5 ملیۆن عێراقی ئاوارە بۆ ناوچەكانیان، وتیشی: لە كۆتایی ساڵی داهاتوودا پرۆژەی سەقامگیری لە عێراق بەڕێوەدەچێت، لە ئەنجامی گەڕانەوەی زۆربەی ئاوارەكان بۆ ناوچەكانیان.