ژینگە بۆ كەمكردنەوەی پیسبونی ئاو و چارەسەری بە بیابانبوون پێشنیار پێشكەش دەكات

ناوخۆ
  • 4-07-2022, 10:39
  • +A -A

    بەغداد - INA
    وەزارەتی ژینگە دوێنێ، پێشنیارێكی بۆ كەمكردنەوەی پیسبوونی ئاو و چارەسەركردنی بە بیابانبوون ئاشكراكرد، و  هاوكات هۆشداریشیدا لە بەرزبوونەوەی ئاستی پیسبوونی ئاو.
    عیسا فەیاز بەڕێوەبەری گشتی فەرمانگەی هونەری وەزارەت لەلێدوانێكیدا بۆ كەناڵی عێراقیەی هەواڵی كە ئاژانسی هەواڵی عێراقی لێیوەرگرتووە، رایگەیاند: هۆكاری سەرەكی پیسبوونی ئاو ئەوەیە كە زۆربەی ئاوەڕۆكان بەبێ چارەسەر دەڕژێتە ناو ڕووبارەكانەوە و وتیشی: توانای وێستگەكانی ئاوەڕۆی بەغداد تەنیا بۆ سێ ملیۆن كەس دیزاینكراوە، بەڵام ئێستا 8 ملیۆن كەس لە پایتەختدا دەژین.
    هۆشداریشیدا لە پیسبوونی ئاو لە ڕووبارەكان لەگەڵ نزمبونەوەی ئاستەكەی، وتیشی: ئێمە پێشنیارێكمان كردووە بۆ چارەسەركردنی ئاوی ئاوەڕۆ و بەكارهێنانی بۆ ئاودانی داری میوە، بەم رێگایەش لە هەمان كاتدا پیسبوونی ئاو كەمدەكەینەوە و رێگە لە بەبیابانبوون و گەردەلوولی خۆڵ دەگرین.
    فەیاز جەختی لەسەر نۆژەنكردنەوەی وێستگەی ئاوەڕۆ كردەوە، چونكە كۆنن، و وتیشی: ئاراستەیەكی نوێ هەیە كە بریتیە لە بەرزكردنەوەی داوای یاسایی دژی هەر حكومەت و دەزگایەكی ناحكومی كە دەبێتە هۆی پیسبوونی ئاو.