بەغدا – ا ه ع سەلیم جبوری سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەمرۆ چوار شەمە، بە بۆنەی جەژنی نەورۆزەوە پرۆزبایی لە برا كوردەكان كرد. جبوری لە پرۆزباییەكەیدا كە وێنەیەكی بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع) نێردراوە، رایگەیاند: گەرمترین پیرۆزبایی لە گەلی عێراق لە نێویاندا برا كوردەكان دەكەم بە بۆنەی جەژنی نەورۆزەوە، داوای لە خوای گەورەش كرد ئەمن و ئاسایش ئارامی بە هاوڵاتیان ببەخشێت، متمانەی هەموو لایەكیش پتەوبكات بە جۆرێك دەستەبەری یەكێتی و ئایندەی نەوەكان بكات، لەگەڵ دۆزینەوەی رێگەچارە بۆسەرجەم كێشەكان و لابردنی سەرجەم بەربەستەكانی گەیشتن بە ئارامی هەمیشەیی، جبوری دوای خێر و خۆشیشی كرد بۆ برا كوردەكان لە كوردستان و سەرجەم پارێزگاكانی عێراق.