بەغداد - INA
وەزارەتی تەندروستی ئەمڕۆ یەكشەممە، ڕایگەیاند: كە 21 كەیسی نوێی كۆلێرا پشتڕاست كراوەتەوە، و ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد: 3 كەیسی توشبوون و دوو كەیسی مردنیش بە تای خوێنەبەربوون تۆماركراوە.
وتەبێژی وەزارەت سەیف بەدر بەئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاند:21 كەیسی نوێی پەسندكراوی كۆلێرا تۆماركراوە كە 10 كەیسی نوێ لەكەركوك و 7 كەیس لە زەیقار و 2 لە بەغداد ڕەسافە و لە واست 1 كەیس و و بەغداد كەرخ 1 كەیس تۆماركراوە.
ئاشكراشیكرد: لەگەڵا ئەم توشبوە نوێیانە كۆی گشتی توشبووان گەیشتە 160 كەیسی نەخۆشی كۆلێرا، دوو حاڵەتی مردنیش تۆماركراوە كە یەكێكیان لە كەركوكە و ئەوی تریان لە بەغدادە، وتیشی: ئاماری توشبووانی كۆلێرا لە شارەكان بەم شێوەیەیە، 80 لە كەركوك و 37 لە رەسافە و 13 لە زەیقار و لە سلێمانی 10 كەیس و لە دیالە 10 كەیس و لە موسەننا 3 و لەهەریەك لە بابل و بەغداد و كەرخ دوو كەیس تۆماركراون و لە نەجەفیش یەك حاڵەتی كۆلێرا هەبوو.
سەبارەت بە تای خوێنبەربوون، بەدر رونیكردەوە: وەزارەت ئەمڕۆ 3 كەیسی نوێی بە تای خوێنبەربوون تۆماركردوە، لەگەڵا تۆماركردنی دوو كەیسی گیانلەدەستدان بە نەخۆشییەكە.
ئاشكراشیكرد: لەسەرەتای ئەمساڵەوە 230 توشبوون بە تای خوێنبەربوون تۆماركراوە لەگەڵا 38 گیانلەدەستدان بە خۆشیەكە.