بەیروت - INA- ئەمین ناسر
وەلید فەیاز وەزیری وزەی لوبنان ئەمڕۆ یەكشەممە دووپاتی كردەوە كە ڕۆژی سێشەممەی داهاتوو سەردانی بەغدای پایتەخت دەكات لە چوارچێوەی كارەكانی لوبنان و عێراق بۆ تەواوكردنی گفتوگۆی نوێكردنەوەی ڕێككەوتنی پێدانی سووتەمەنی بۆ لوبنان بۆ كارەبا.
فەیاز بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی راگەیاند : سێشەممەی داهاتوو سەردانی بەغدا دەكات، لەگەڵ وەزیری نەوتی عێراقیش كۆبوونەوەی گرنگیان دەبێت بۆ تاوتوێكردنی ئەگەری نوێكردنەوەی رێككەوتنەكە كە لە مانگی ئەیلولی داهاتوو كۆتایی دێت، جگە لە وروژاندنی ئەو پرسە لە زیادكردنی ئەو بڕە پارەیەی كە مانگانە دەگاتە وكارگە گەرمیەكان.
ئاماژەی بەوەشكرد : لەگەڵ وەزیری دارایی عێراق كۆدەبێتەوە بۆ تاوتوێكردنی میكانیزمی خەرجكردنی ئەو پارەیەی كە قەرزاری لوبنان دەبێت.
فەیاز لە درێژەی قسەكانیدا وتی : پێشتر لەگەڵ پارێزگاری بانكی لوبنان ریاز سەلامە، رێككەوتین بۆ دۆزینەوەی میكانیزمێكی دیاریكراو بۆ پێدانی پارە، هەروەها لوبنان ئەم شانازییە گەورەیە لەبیرناكات بۆ عێراق لە درێژكردنەوەی دەستی یارمەتی لەم بارودۆخە سەختانەدا.