سندوقی نیشتەجێبوون بڕی ئەو قەرزانە حیساب دەكات كە لە ماوەی شەش مانگدا خەرج دەكرێن

ناوخۆ
  • 3-07-2022, 18:02
  • +A -A

    بەغدا -  INA 
    ئەمڕۆ یەكشەممە سندوقی نیشتەجێكردنی وەزارەتی بیناسازی و نیشتەجێكردن و شارەوانییە گشتیەكان ئەو بڕە پارانەی كە لە ماوەی شەش مانگدا لەسەر قەرز خەرجكراون ژمارد.
    لە راگەیەندراوێكدا كە نوسینگەی راگەیاندنی سندوقەكە كەوتووە كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) كەوتووە و ئاماژە بەوە كراوە : كۆی ئەو بڕە پارانەی لە سەرجەم پارێزگاكان لە نیوەی یەكەمی ئەمساڵدا خەرج كراون بڕی (736.842,900,000) ، حەوت سەد و سی و شەش ملیار و هەشت سەد و چل و دوو ملیۆن و نۆ سەد هەزار دینار بووە و ئاماژەی بەوەدا : كە كۆی ئەو بڕە پارانەی كە لە ماوەی مانگی حوزەیرانی ڕابردوودا خەرج كراون بە بڕی (155,272,050,000) سەد و پەنجا و پێنج ملیار و دوو سەد و حەفتا و دوو ملیۆن و پەنجا هەزار دینار بووە.
    لە راگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوە كراوە : كە ژمارەی ئەو مامەڵە ئەلیكترۆنیانەی كە لە ماوەی نیوەی یەكەمی ئەمساڵدا وەرگیراون گەیشتووەتە (21هەزار و 420) مامەڵە، لە كاتێكدا ژمارەی ئەو مامەڵە ئەلیكترۆنیانەی لە ماوەی مانگی حوزەیران وەرگیراون گەیشتووەتە (3،828) مامەڵە.
    سندوقەكە روونیكردەوە : ژمارەی مامەڵە كراوەكان لە ماوەی شەش مانگی یەكەمی ئەمساڵدا گەیشتووەتە (33 هەزار و 41) مامەڵە، لەكاتێكدا ژمارەی مامەڵە كراوەكان لە ماوەی مانگی حوزەیران گەیشتووەتە (5 هەزار و 981) مامەڵە.