بەغدا - INA
ئەمڕۆ یەكشەممە، پۆلیسی فیدراڵی كردنەوەی ژمارەیەك شەقامی لە گەركی بەلەدیات لە رۆژهەڵاتی بەغدا راگەیاند.
پۆلیسی فیدراڵی لە راگەیەندراوێكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە ڕایگەیاندووە: "بە ڕێنمایی فەرماندەی هێزەكانی پۆلیسی فیدراڵی، لیوا ساڵح ناسر عامری، لیوای دوو، فیرقەی یەك، پۆلیسی فیدراڵی، بە هاوبەشی لەگەڵ ئۆپەراسیۆنەكانی بەغدا، شەقامەكانی گەركی بەلەدیات لە چوارچێوەی فیرقەكانی بەرپرسیارێتی لیواكە كردەوە."
ئاماژەی بەوەشكرد كرانەوەی رێگاوبان و كۆڵانە داخراوەكان و لابردنی پێشێلكارییەكان بە هەماهەنگییە لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتییەكانی ئاسایش و خزمەتگوزاری، لە جێبەجێكردنی رێنماییەكانی ئاماژە باڵاكان لە وەزارەتی ناوخۆ، وەڵامدانەوە بۆ سكاڵای هاوڵاتیان لە چوارچێوەی پشتگیریكردنی دامەزراوە خزمەتگوزارییەكان و كەمكردنەوەی قەرەباڵەغی هاتوچۆ.