ئەنبار... پووچەڵكردنەوەی هەوڵێكی بە قاچاخ بردنی سووتەمەنی لە قەزای هیت

ئەمنی
  • 3-07-2022, 16:28
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ یەكشەممە، شانەی راگەیاندنی ئەمنی رایگەیاند، ئۆپەراسیۆنێكی قاچاخی سووتەمەنییان لە قەزای هیت لە ئەنبار پووچەڵ كردووەتەوە.
    شانەی راگەیاندنی ئەمنی لە راگەیندراوێكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە، ئاماژەی بەوە كردووە، مەفرەزە هەواڵگرییە سەربازییەكان لە ئیدارەی هەواڵگیری فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەكانی جەزیرە، بەشی هەواڵگری فەوجی ١، لیوای ٢٩ی پیادە، هێزێكیانی پۆلیس لە قەزای هیت و هەمان فەوج توانیان ئۆپەراسیۆنی قاچاخكردنی ٣٦ هەزار لیتر نەوتی ڕەش كە بە بارهەڵگرێكی تانكی باركرابوو، پووچەڵ بكەنەوە لە ئەنبارەوە بۆ پارێزگایەكی دیكە.
    ئاماژەی بەوەشكردووە، دەستبەسەرداگرتنەكە دوای ئەوە هات كە بۆسەیەكی توند لە ناوچەی ساریدیە لە قەزای هیت دانرا"، ئاماژەی بەوەشكردووە، بارهەڵگرەكە و شۆفێرەكەی ڕادەستی لایەنە پەیوەندیدارەكان كران بۆ گرتنەبەری ڕێوشوێنی یاسایی پێویست .