كازمی: ئێمە لە پڕۆژەی بەستنەوەی كارەبایی لەگەڵ وڵاتانی دراوسێی جیاوازدا بەردەوامین

سیاسی
  • 3-07-2022, 14:06
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ یەكشەممە، مستەفا كازمی، سەرۆكوەزیران ، پێشكەوتنی پڕۆژەی بەستنەوەی كارەبایی لەگەڵ وڵاتانی دراوسێی پشتڕاستكردەوە.
    كازمی لە میانی كردنەوەی وێستگەی وەبەرهێنانی میسانی دامەزراو بۆ بەرهەمهێنانی كارەبا، لە بەیاننامەیەكدا كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی گەیشتووە، رایگەیاندووە، وێستگەی كارەبای میسان تا ٧٥٠ مێگاوات بەرهەم دەهێنێت، كە ئەمەش زیادكردنێكی چۆنایەتییە بۆ تۆڕی نیشتمانی بۆ گواستنەوە و دابینكردنی وزە بۆ هەموو پارێزگاكان ئاماژە بەوە دەكات كە پارێزگاری مەیسان لەوانەیە یەكەم سوودمەند بێت، بەڵام پشتگیری تۆڕی كارەبای نیشتمانی دەكات .
    ڕوونیشی كردەوە، وێستگەكە غازی ناوخۆیی لە كێڵگەكانی غاز لە پارێزگای میسان بەكاردەهێنێت، گەڕاندنەوەی بۆ گەشەپێدانێكی چۆنایەتی نوێ لە بواری وزە و بەرهەمهێنانی كارەبا، بەو پێیەی بەشدار دەبێت لە كەمكردنەوەی پشتبەستن بە غاز و كارەبای هاوردەكراو.
    ئاماژەی بەوەشكردووە، لەمانگەكانی ڕابردوودا وێستگەكانیان كراوەتەوە: ناسریە، سامەرا، و موسەنا، و بەم زووانە وێستگەی عەكاز دەكرێتەوە ، جەختیشیكردەوە كاركردن بۆ پەرەپێدانی وێستگەی ئەنبار .
    ئاماژەی بەوەشدا،حكومەت هەوڵی ناوازەی داوە لە بەكارهێنانی وزە، هەروەها ستراتیژێكی نوێی داڕشتووە لەسەر بنەمای پەرەپێدانی كارایی، و سوودوەرگرتن لە ئەزموونی گەنجان لە وەزارەتی كارەبا ئاماژەی بەوەدا كە "ئەم وێستگەیە و ئەو.ئەو وێستگەیانەی كە لە ڕابردوودا كراونەتەوە وێستگەی ئاڵۆزن كە پشت بە دوو قۆناغی كاركردن دەبەستن. بەفیڕۆدانی وزە كەمدەكاتەوە، هەروەها بەشدارە لە كەمكردنەوەی دەردانی گەرمی، و دۆستی ژینگەیە.
    لە درێژەی قسەكانیدا وتی، "جیهان گۆڕانكاری زۆری بەسەردا هاتووە و پرسی ژینگە بووەتە ئەولەویەتی كارەكان، هەر بۆیە ناوی وەزارەتی كارەبا گۆڕدرا بۆ وەزارەتی كارەبا و وزەی بەدیل، واتە: ژینگەدۆست بێت . وزەیەك كە لە ڕووی تێچوونەوە هەرزانتر بێت، و زیاتر لەگەڵ پێشهاتەكانی سەردەمدا بگونجێت."
    وە ئاماژەی بەوەشدا، "كار لە وەزارەتی كارەبا و لە چوارچێوەی پلانی حكومەتدا بەردەوامە، لەسەر ستراتیژییەكی نوێ بۆ دابینكردنی وزە بەپێی كۆمەڵێك مەرج ، هەروەها باشتركردنی خزمەتگوزاری كارەبا لە سەرتاسەری عێراقدا".
    ئاماژەی بەوەشكرد، "چەند وێستگەیەكمان كردووەتەوە، لەنێویاندا ئەم وێستگەیە، هەروەها كارمان كردووە بۆ پەرەپێدانی وێستگە تەقلیدیەكان بۆ ئەوەی وێستگەی پێكهاتەیی بن كە كارەبای زیاتر بەرهەمدەهێنن و كەمتر بەكارهێنانی وزە"، ئاماژەی بەوەشكرد "بۆ بەردەوامبوون لە پڕۆژەی بەستنەوەی كارەبایی لەگەڵ وڵاتانی دراوسێی جیاواز ، هەروەها كاركردن بۆ سوودوەرگرتن لەم پەیوەندییە، بۆ ئەوەی عێراق ببێتە ناوەندێك بۆ گواستنەوەی وزە لە نێوان وڵاتانی دراوسێدا.
    ڕوونیشی كردەوە، "پشتیوانیكردنی كەرتی وزە بە واژۆكردنی كۆمەڵێك گرێبەست بەدەست هات كە لەسەر بنەمای وزەی خۆر بێت ، ئاماژەی بەوەشدا كە "پرۆژە هەیە كە بەم نزیكانە بەردی بناغەی دادەنرێت، و بەم نزیكانە دەكرێنەوە".
    ئاماژەی بەوەشكرد، "دوێنێ ئەنجومەنی وەزیران كۆبووەوە و دیراسەی لەسەر پرۆسەی پاڵپشتیكردنی وێستگەكانی كارەبا، هەروەها مۆلیدە ئەهلییەكان كرا، هەروەها ژمارەیەك بڕیار درا بۆ پاڵپشتی خاوەن مۆلیدەكان، و كەمكردنەوەی ئازارەكانی هاووڵاتیان لە هاویندا"، روونیكردەوە كە هاوڵاتیان چاوەڕێی ئەوەن حكومەت خزمەتگوزارییان بۆ دابین بكات و دەرفەتیان بۆ ڕەخسێنێت ناعەقڵانییە حكومەت بە گیرخواردن بمێنێتەوە و نەتوانێت بە ئەنجام بگەیەنێت، بەهۆی نەبوونی بودجە و پێكهێنانی حكومەتەوە”.
    وە ئاماژەی بەوەدا كە ئەو هەلومەرجانەی كە ئەم حكومەتە پێیدا تێپەڕی سەخت بوون، لەوانە لە ساڵی ٢٠٢٠ بودجە نەبوو، و لە ساڵی دواتر ٢٠٢١ بودجە لەبەردەستدا بوو، ئێستاش لە ٢٠٢٢ بودجە نییە"، پرسیاری ئەوەی كرد "حكومەت چۆن دەتوانێت". كار بكەن و باشترین دابین بكەن بەبێ بودجە.
    كازمی ڕایگەیاندووە كە "هەموو ساڵێك كە بودجەی تێدا دوابكەوێت، دەبێتە هۆی دواكەوتنی نێوان پێنج بۆ دە ساڵ لە پێشكەشكردنی خزمەتگوزارییەكان ستایشی هەموو بەرپرسانی وەزارەتی كارەبا، هەروەها كۆمپانیاكە كە وەبەرهێنان لەم كارەدا دەكات". پرۆژە سەرەڕای بارودۆخی سەختی پەتای كۆرۆنا، و بارودۆخی بودجە، وە داڕمانی نرخی نەوت، لەگەڵ ئەوەشدا ئەم پڕۆژەیە جێبەجێكرا، بە مەبەستی خزمەتكردنی عێراق.