لێدوانی كاركردنی نوێ سەبارەت بە تەرخانكردنی "جەژنانە" بۆ ئەو كەسانەی چاودێری كۆمەڵایەتی دەیانگرێتەوە

ناوخۆ
  • 3-07-2022, 13:33
  • +A -A

    بەغدا - INA - نەساری حاج
    ئەمڕۆ یەكشەممە، وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتی دووپاتی كردەوە كە تا ئێستا هیچ رێنماییەكی نوێ سەبارەت بە " جەژنانە "ی چاودێری كۆمەڵایەتی وەرنەگیراوە، هاوكات ژمارەی ئەو خێزانانە ئاشكرا دەكات كە مووچەی چاودێری دەیانگرێتەوە لە رێگەی تەرخانكردنی پاڵپشتی فریاگوزاری.
    نەجم عەقابی بەڕێوەبەری ناوەندی راگەیاندنی وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتی بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی راگەیاند، " وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتی بۆ ئەم ساتەوەختە هیچ رێنماییەكی لە لایەن سەروی خۆیەوە وەرنەگرتووە، سەبارەت بە تەرخانكردنی دیارییەكی دارایی بۆ ئەوانە لەلایەن چاودێری كۆمەڵایەتییەوە دەگرێتەوە.
    سەبارەت بە زیادكردنی ژمارەی دیكە بۆ چاودێری كۆمەڵایەتی، جەختی لەوە كردەوە كە "نزیكەی 300 هەزار خێزان هەن كە زانیاری تەواویان هەیە و لە سیستەمەكەدا جێگیركراون كە لە چاودێری كۆمەڵایەتیدا جێگیر دەكرێن لە ئەگەری تەرخانكردنی پارە لە یاسای پاڵپشتی فریاگوزاری ئاسایشی خۆراك جەختی لەوە كردەوە كە  ئەگەر تەرخانكردنی دارایی لەبەردەستدا بێت، ئەم خێزانانە دەخرێنە ناوەوە. 
    ئاماژەی بەوەشكردووە،  نزیكەی ٩٧ هەزار خێزان هەن، كە لێكۆڵینەوەیان لەسەر كراوە و تا ئێستا نەچوونەتە ناو سیستەمەكەوە .