بەغدا ـINA
ڕێبەری رەوتی سەدر سەید موفتەدا سەدر داوا لەعێراقیەکانی کرد نوێژی هەینی داهاتوو بەیەکگرتوویی ئەنجام بدەن.
نووسینگەی سەید سەدر لەڕاگەیندراوێکدا کە ئاژانسی هەواڵی عێراقی وەریگرتووە ڕاگەیاند: سەماحەتی سەید موقتەدا سەدر داوای لە عێراقیەکان کردووە نوێژی ڕۆژی هەینی داهاتوو لەشاری سەدر لەناوەراستی بەغدایی پایتەخت بەیەکگرتوویی ئەنجام بدەن.