بەغداد - INA
ئیدارەی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا ئەمڕۆ یەكشەممە، بڕیاریدا بەهۆی شەپۆلی خۆڵبارینەوە گەشتەكان ڕابگرێت.
نوسینگەی راگەیاندنی فڕۆكەخانەكە لە راگەیندراوێكدا كەدەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە، رایگەیاند: بەڕێوبەرایەتی فڕۆكەخانە ئاگادارییەكی بۆ گەشتیاران و ئەو هێڵە ئاسمانییانە بڵاوكردەوە كە لە فڕۆكەخانە كاردەكەن سەبارەت بە وەستاندنی گەشتی ئاسمانی بۆ ئەمڕۆ.
ئاشكراشیكرد: بڕیارەكە بەهۆی دۆخی كەشوهەواوە دراوە و مەودای بینین بۆ 450 مەتر كەمبوەتەوە.