بەغداد/ INA
وەزارەتی گواستنەوە ئەمڕۆ ڕۆژی یەکشەممە ڕایگەیاند کە لەسەر ڕێگای بەغداوبەسڕە شەمەندەفەرێک ئۆتۆمبێلێکی شێلاوەتەوە.
وەزارەت لەبەیاننامەیەکدا کەئاژانسی هەواڵی عێڕاقی وەریگرتووە وتی ڕووداوێکی نەخوازراو لەسەرڕێگای بەسڕە وبەغدا ڕوویدا لەکاتی گواستنەوەی گەشتوانان بەشەمەندەفەرێک ئۆتۆمبیلێکی شێلایەوە لەسەر ڕێگاکەی ئەویش بەهۆی بوونی پێشێلکاری لەسەر هێڵەکانی ئاسنین.
بەڕێوەبەری گشتی هێڵەکانی ئاسن تاڵب جواد کازم حوسەینی،بەگوێرەی بەیاننامەکە وتی کە هێڵە ئاسنینەکان ڕۆژانە
دووچاری دیاردەی نەرێنی دەبنەوە ئەویش بە دروستکردنی کوزەرگەی نافەرمی و فڕێدانی بەر لەسەر ڕێگاکان ، هەرچەندە چەندین ار هۆشداریمان داوە لەم کارانە وپێبژاردن وسزامان سەپاندووە بەپێی یاسا، ئاماژەشی بەوەکرد کە ئەم دیاردە دزێوانە ڕوویان لەزیادکردن کردووە.
هەروەها وتی هێزەئەمنیەکان ولایەنە پەیوەندیدارەکان هەریەکەو لەناوچەکانی بەرپرسیارێتی خۆیان پاڵپشتی دەکەن لە بڕیارەکان وڕێنماییەکانی وەزارەت، جکەلەوەش وتی کە داوامان لە سەرۆک هوزەکان کردووە خەڵکان ئاگاداربکەنەوە بۆ پاراستنی موڵکی گشتی و هێڵەکانی ئاسن لەناوچەکانیاندا.