زیقار ـ INAـ زه‌هرا سه‌باح
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه شاری ئۆری دێرین و شوێنوار له‌پارێزگای زیقار وه‌رزێكی گه‌شتوگوزاری نوێ و نایابی به‌خۆیه‌وه بینی به‌هۆی پێشوازیكردنی له‌ژماره‌یه‌كی زۆری گه‌شتیاری ناوخۆیی و عه‌ره‌بی و بیانی كه‌به‌مه‌به‌ستی بینینی نیشانه‌كانی شارستانیه‌تی كۆن و دێرینی عێراق سه‌ردانیان كردووه.
عه‌لی كازم به‌رێوبه‌ری شاری ئۆری دێرین به‌ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی (INA) راگه‌یاند" شاری ئۆری دێرین له‌م وه‌رزه‌ی گه‌شتوگوزاردا پێشوازی له‌ژماره‌یه‌كی زۆری گه‌شتیاری ناوخۆیی و عه‌ره‌ب و بیانی كردووه، هه‌روه‌ها روونیكرده‌وه كه گه‌شتیاران سه‌ردانی هۆره‌كان و شاری ناسریه‌ی سه‌نته‌ری پارێزگای زیقاریشیان كردووه.
به‌رێوبه‌ری شاری دێرینی ئۆر هیوای خوسات كه ژماره‌ی گه‌شتیاران له‌م وه‌رزه‌دا زیاتر ببێت و دووپاتیكرده‌وه كه حكومه‌تی ناوخۆیی و سكرتاریه‌تی گشتی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران و وه‌زاره‌تی رۆشنبیری بایه‌خ و گرنگیدانێكی باش بهنووژهنكردنهوه و باشتركردنی شاری ئۆری دێرین وشوێنوارهكانی داوه له‌پێناو دابینكردنی خزمه‌تگوزاریه‌كانی پێویست بۆ گه‌شتیاران.
هه‌روه‌ها عه‌لی كازم ئه‌وه‌شی وت" گۆژمه‌یه‌كی پاره بۆ شاری ئۆر بۆ بیناكردنه‌وه‌ی بیناكانی و نوێكردنه‌وه‌ی هه‌ندێكی تر ته‌رخان كراوه.