بەغداد / INA
دەستەی کەشناسی ئەمڕۆ ڕۆژی یەکشەممە کەشوهەوای ڕۆژانی داهاتووی بڵاوکردەوەو پێشبینی کرد کە پارێزگای بەسڕە سبەی ڕۆژی دووشەممە نیوەی پلەی کوڵاندن تۆماربکات.
بەیاننامەی دەستەکە کە کۆپیەکی دەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت وتی کەشوهەوای ڕۆژی دووشەممە لە ناوەڕاست و باکوور ساف دەبێت، پلەکانی گەرماش نزیک ڕۆژی پێشر دەبێت.
کەچی لە باشووردا ساف و تۆزاوی دەبێت وپلەکانی گەرماش لەڕۆژی پێشتر بەرزتردەبێتەوە ودەگاتە ڕادەی نیوەی کۆڵان لە پارێزگای بەسڕە.
بەیاننامەکەوتی کەشوهەوا ڕۆژی سێشەممە لە ناوچەکانی باشوور ساف وهەندێک تۆزاوی دەبێت
وپلەکانی گەرماش هەندێک لەڕۆژی پێشتر بەرزتردەبێتەوە.
هەروەها ڕوونیکردەوە کە کەشوهەوا لە هەردووڕۆژی چوارشەممە و پێنجشەممە ساف دەبێت وپلەکانی گەرماش نزیک ڕۆژی پێشتر دەبن لەسەرانسەری وڵاتدا.