یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان: تائێستا هیچ رێكه‌وتنێك نه‌بووه‌ له‌سه‌ر كاندیدی پۆستی سه‌رۆك كۆمار

سیاسی
  • 3-07-2022, 10:54
  • +A -A

    هه‌ولێر ـ INA

    هه‌رێم كه‌مال ئاغا سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان له‌ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق راگه‌یاند" تائێستا هیچ رێكه‌وتنێكی ره‌سمی له‌نێوان یه‌كێتی و پارتی دیموكراتی كوردستان سه‌باره‌ت به‌كاندیدی پۆستی سه‌رۆك كۆماری عێراق نه‌كراوه‌. 

    كه‌مال ئاغا له‌لێدوانێكدا ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ بۆ ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی راگه‌یاند" راسته‌ گفتوگۆكان له‌نێوان یه‌كێتی نیشتینمانی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان به‌رده‌وامه‌ به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌كی ره‌سمی هیچ رێكه‌وتنێك له‌سه‌ر كاندیدی پۆستی سه‌رۆك كۆماری عێراق نه‌كراوه‌. هه‌روه‌ها وتی" تائێستا یه‌كێتی نیشیمانی كوردستان پێگیره‌ به‌كاندیدی خۆی كه‌ دكتۆر به‌رهه‌م ساڵحه‌ و كاتیش زۆر كه‌ماوه‌ ده‌بێ له‌دوایی جه‌ژنی قوربان ئه‌م پرسه‌ یه‌كلایی بكرێته‌وه‌ یان هه‌ردوو حزب له‌سه‌ر یه‌ك كاندید رێبكه‌ون یانیش هه‌روه‌كو  خولی ساڵی 2018 هه‌ر حزبێك به‌كاندیدی خۆی به‌شدار بێت و به‌ده‌نگی په‌رله‌مانتارانی عێراق یه‌كێك ببێته‌ سه‌رۆك كۆمار.