دەسپاکی وردەکاریەکانی بڕیاری دادگا لەسەر چوار لەئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک ڕووندەکاتەوە

ناوخۆ
  • 3-07-2022, 10:28
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    فەرمانگەی لێکۆڵینەوە لە دەستەی دەسپاکی فیدڕاڵی ئەمڕۆ ڕۆژی یەکشەممە دەرکردنی بڕیارێکی دادگای بە زیندانیکردنی چوارئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک ڕاگەیاند وڕوونیشی کردەوە کە ئەو تاوانبارانە ئەرکەکانی خۆیان قۆستۆتەوە بۆ دەسگرتن بەسەر موڵکی دەوڵەت.
    بەیاننامەی دەستەکە کە کۆپیەکی دەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت وتی دادگای تاوانەکانی کەرکوک دەستەی دووەم بڕیارێکی ئامادەنەبوونی دەرکرد بەزیندانیکردنی چوارئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای کرکوک بۆماوەی 15 ساڵ لەبەر دەسگرتنیان بەسەر ئۆتۆمبێلی حکومی کەهی خۆیان نیەو موڵکی دیوانی پارێزگای کەرکوکە.
    بەیاننامەکە وتی کە پاش ئەوەی دادگا لەبەڵگەکانی کۆڵیەوە و وتەی نوێنەری یاسایی دیوانی پارێزگای وەرگرت لە وردەکاری پەڕاوەکانی کۆڵیەوە جگەلە هەڵاتنیان گەیشتە ئەودەرەنجامەی کە تۆمەتیان ئاڕاستەبکات بەپێی مادەی 316 بەشی یەکەمی یاسای سزادانی عێڕاقی وبەبەڵگەی بابەتەکانی هاوبەشایەتی 47 و 48 و 49 .
    هەروەها ئاماژی کردبەوەی کە دادگا فەرمانی دەسگیرکردنی بۆ ئەوتۆمەتبارانە دەرکردووە ولایەنە پەیوەندیدارەکانیشی ئاگادارکردووەتەوە تاکو گەشتکردنیان لێ قەدەغە بکرێت و پاڵپشتیش بکرێت لە سەروەت وسامانە گوازاو و نەگوازراوەکانیان ، جگەلەوەش مافی بەدوداچون بدرێت بە لایەنی زەرەرمەند  کە لەدادگا مەدەنیەکان داوای قەرەبووکردنەوە بکات.